هەوار ئیسماعیل
پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان ڕەتیدەکاتەوە،
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دوورگەی ئیمراڵی لەگەڵ دامەزراوەیەکی دەوڵەتی تورکیا کۆبووبێتەوە.
لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەروین بوڵدان، پەڕڵەمانتاری وان و ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی نووسیویەتی، ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی تورکیادا لەبارەی ئۆجەلان بڵاودەکرێنەوە ڕاست نین و، ئەوەش پێشێلکردنی بنەمای ڕۆژنامەڤانییە.
بوڵدان پۆستی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی سۆزجوی تاگ کردووە و دەڵێت: ئەو قسانەی وەلی تۆپراک، بەرپرسی نووسینگەی پەڕڵەمانی تورکیا لە کەناڵەکە لەبارەی ئۆجەلان کردوونی، دوورن لە ڕاستییەوە، کە بانگەشەی ئەوە دەکات ئۆجەلان لە ئیمراڵی لەگەڵ دامەزراوەیەکی دەوڵەتی تورکیا کۆبووەتەوە.
وەلی تۆپراک دوو ڕۆژ پێشتر لە کاتی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆنی سۆزجو، بەبێ ئەوەی ناوی سەرچاوەی هەواڵەکەی بهێنێت، ڕایگەیاند، ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ دامەزراوەیەکی دەوڵەت گوتوویەتی: دەمەوێت دوا خزمەت بە دەوڵەت بکەم. ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوانەی پابەند نابن بە بانگەوازی دانانی چەک، خیانەتکارن.
بە وتەی ئەو ڕۆژنامەڤانە تورکە، ئۆجەلان لەبارەی دەستکەوتەکانی کورد لە باکووری کوردستان گوتوویەتی، پێم وایە ئەو دەستکەوتانەی لە تورکیا بەدەستهاتوون، ئیدی بەسن.
پەروین بوڵدان لە پۆستەکەیدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردووەتەوە و نووسیویەتی، هەموو ئەو تۆمەت و هەواڵانە ڕاست نین. ئێوە تەنانەت بنەماکانی ڕۆژنامەڤانیتان خستووەتە ژێر پێ. تەنانەت لە بابەتێکی وەها گرنگدا، پێدانی زانیاریی ناڕاست لەگەڵ جیدیەتی بابەتەکەدا ناگونجێت. بە کورتی بەتەواوی هەواڵێکی ساختەیە.
وەلی تۆپراک جگە لەوە هەر لەو بەرنامەیەدا دەڵێت: ئۆجەلان لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ شاندی دەوڵەت گوتوویەتی، نامەوێت لە زیندانی ئیمراڵی بچمە دەرەوە و ژیانم لێرە پارێزراوە، چونکە ئەگەر لە ئیمراڵی بچمە دەرەوە، تەنانەت ئێوەش ناتوانن ژیانم بپارێزن.
تۆپراک بانگەشەی ئەوە دەکات، لەسەر داوای ئۆجەلان؛ ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانی مێردین کە قەییووم لە شوێنی دانرا، خراوەتە نێو شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی.
ئەو ڕۆژنامەڤانە تورکە دەڵێت: ئۆجەلان بە شاندەکەی ئیمراڵیی گوتووە: ئەحمەد تورک با بەشداری لە کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ پارتە سیاسییەکاندا بکات، بەڵام لەگەڵ خۆتان مەیهێنن بۆ ئیمراڵی، چونکە دیار نییە کەی و لەکوێ چی دەڵێت: لەوانەیە هەر شتێک کە لە زاری ئەو دەربچێت ببێتە هۆی بنبەستکردنی پڕۆسەکە.
[1]