=KTML_Bold=زۆنی سەوز؛ 32ەمین ئوستانی ئێران!=KTML_End=
#ئاری هەرسین#
#هەولێر# لەلایەن ئێرانەوە مووشەکباران کرا و هەموو قوربانییەکان خەڵکی سیڤیل بوون. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کۆمکاری عەرە بی سەرکۆنەی هێرشەکانیان کرد. دژی ئەم کردەوە تیرۆریستییەی ئێران لە هەولێر، #سۆران# و #دهۆک# خۆپیشاندان سازکرا، بەڵام #سلێمانی# بێدەنگە.
کوردستان ساحێبی جیۆپۆلیتیکی زۆر ئاڵۆزە. بەجۆرێک کە هەموو دونیا ساحێبی نیشتمانەکەمانە، جگە لە خۆمان. هەموو دونیا بۆ خەڵکی غەززە ئەگری و تەعزێبارن و، داوای چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ چارەسەری کێشەی جوولەکە و فەڵەستین ئەکەن. هەموو ڕای گشتی جیهانی و مەعریفەی سیاسی و ئینسان دۆستی لە مەسەلەی کورد دا کەڕ و کوێرن. وەک ئەوەی ڕەنگی خوێنی لەشی ژن و منداڵی غەززە سوور بێت و، خوێنی ژن و منداڵی کورد ڕەش بێت.
ئێران بە ڕۆژی ڕووناک هێرشی کردە سەر نیشتمانمان و، زۆریش بە عەنتەری پێی گووتین: من ئەو هێرشەم کردووە. ئێمە نازانین بە چ زمانێک بە کۆماری ئیسلامی ئێران بڵێین کە ئێمەی کورد مەترسی نین بۆسەر ئەمنیەت و ئاسایشی ئێران. خۆ ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەنیازە ئێمەش وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس، حووسیەکانی یەمەن یان #حەشدی شەعبی# بکاتە جاش و نۆکەری خۆی…. ئەوە موستەحیلە (ئەم قسەیە بۆ تورکیا و هەر هەمو دوژمنانی کورد ڕاستە). مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕاگیراوە، بەڵام خەڵکی کوردستان بەشەق ناکرێن بە شیعە و ئافرەتانی کوردستان بەشەق لەچک نایەن بەسەریانا و بە ئێرانی کردنی میللەتی کورد خەونێکی بزڕکاوە و بە هەمو شانشینانەکانی ئێران نەکرا، بۆیە بە کۆماری (ئیسلام-ناسیۆنالیستی فارسی-ئازەری)ش ناکرێت.
ڕاستە ئێمە میللەتێکی خۆخۆر و ڕاڕاین، بەڵام ئەگەر تەنانەت کۆماری ئیسلامی ئێران بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات و بیڕژێنێت بەسەرمانا، ئێمە کوردین… ناتوێینەوە و ناتوێینەوە و ناتوێینەوە. ئێمەش میللەتێکین و، هەر وەک فارس، ئازەری، عەرەب، تورک، ئینگلیز، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ژاپۆنی و …. هەتا دێت، خوا دروستی کردووین. ئەمە چ لاسارییەکە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە خواست و کار و کرداری خوا ئەوەستێتەوە؟… عەجەبا حکومەتێکی کۆماری ئیسلامی (ئینسانی) ئەتوانێت جێگای فرمان و قودرەتی خوا بگرێتەوە؟
لە حاڵەتی کوردستانا، کێشەکە بەس داگیرکەران نین. موشکیلەکە لەناو خۆماندایە. لە دژی ئەم کردەوە تێرۆریستییەی ئێران لە هەولێر، سۆران و دهۆک خۆپیشاندان کرا. کەچی مەنتیقەی زۆنی سەوز بێ دەنگە…! بۆ چی؟
ئینسان ئەتوانێت زۆر وەڵامی بۆ ئەو پرسیارە هەبێت. وەک ئەندامێکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پێم وایە هۆکارەکەی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران زۆنی سەوز بە ئوستانی (32)هەمینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەزانێت و، ئیتر سەرکردەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یش کارمەندێکی (بەسیت)ن لای ئێران.
ئینسان کە بە جل و بەرگی عەسکەرییەوە هەڵسوکەوتی کرد و چەکی لەپێناو سەروەری خاکی پیرۆزی کوردستانا هەڵگرت نابێت لە مردن بترسێت، چونکە بەرژەوەندی خەڵک و سەروەری خاکی پیرۆزی کوردستان زۆر لە ژیان خۆشترە و، زۆریش شیرینترە… خۆزگەم بەو مردنە.
-ئەم وتارە گوزارشت لە بۆچوونی نووسەر دەکات مەرج نییه سیاسەتی کوردستان24 بێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=