دیار سلێمان
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت: گەلی کورد دەیان ساڵە لە پێناو مافەکانیدا خەبات دەکات. ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا پرسی کورد، بووەتە ڕۆژەڤی هەموو جیهان.
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ڕۆژی هەینی
31-01-202531-01-2025 لە پانێڵێکدا لە ئیستەنبووڵ، لەبارەی چەند پرسێک قسەی کرد.
هاتیمئۆغوڵڵاری وتی، پرسی کورد لە تورکیا بە خەباتی نزیکەی 50 ساڵی گەلی کورد بووەتە پرسێکی گرنگ؛ ڕاشیگەیاند، ئەو خەباتەی گەلی کورد لە تورکیا، سووریا، ئێراق و ئێران لە پێناو ناسنامە و سەربەخۆییدا کردوویەتی زۆر گرنگ و بایەخدارە. ئیدی ئەمە بەتەنیا ڕۆژەڤی ناوچەکە و ئەم وڵاتانە نییە، بەڵکوو ڕۆژەڤی هەموو جیهانە.
لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری، هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا کردەوە و باسی لەوەش کرد، ئەگەر سەبارەت بە ئاشتی، هیوایەکی بچووکیش دەربکەوێت و دەرگایەک هەبێت، دەمانەوێت لەگەڵ هەموو لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان ئەم دەرگەیە بەتەواوی بە ڕووی دیموکراسیدا بکەینەوە.
دەربارەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش، هاتیمئۆغوڵڵاری وتی، کوردی سووریا داکۆکی لە پێکەوە ژیانی هەموو گەل و پێکهاتە ئایینییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات.
[1]