ئەگەر دەروێش شەریف دەروێشە بۆ زیکری خودا ناکا
وەگەر خۆ سۆفییە بۆ ڕوو لە خەتمە و خانەقا ناکا
ئەگەر سوننی ڕەوشتە سەبی عومەر بۆ ئەکا دایم
وەگەر خۆ شیعەیە بۆ ڕوو لە سەحنی کەربەلا ناکا
ئەگەر چاخانە گیررە مشتەری بۆ ناڕەزان یەک یەک
وەگەر خۆ بانگدەرە بۆ سەر منارە بۆ سەڵا ناکا
ئەوەم لا خۆش بوو ڕۆژێ شێخ محەمەد ڕووی لە پاشا کرد
وتی پاشا: شەریف بۆ فەرقی شێخان و مەلا ناکا
وتی ئینسان نییە وەک بزنە جرتە تووڕەیە دایم
شییاکەی گەر لە... هەڵسووی لە گاگەلدا هەوا ناکا
بلوکم ماعیری شاعیر زەریف بمناسە ئەی سۆفی
ئەزانی ماعیری وەک من لە دنیادا حەیا ناکا.
[1]
شاعیر:
زێوەرزێوەر
بەرهەم:
دیوانی زێوەردیوانی زێوەر
هۆنراوە: چایخانەکەی دەروێش شەریف