بولبولێ لای گوڵێ بە دەنگ و سەدای
وتی: چەند خۆشە وەسڵی جانانە
باخەوان ڕوو نەکاتە ئێرانە
ئەو ڕەزا قورسە تف لە شکڵ و ڕەزای
بۆیی ڕیحان و غونچەی چەمەنم
پەرچەم و لێوی یار ئەخاتە نەزەر
ئەی فیداتم وەرە نەسیمی سەحەر
بێنە موژدەی ویساڵی گوڵ بەدەنم
شەوقی لەمپایە شەو لە بەرچاوم
ڕووی گوڵ ئاتەشین ئەخاتە خەیاڵ
مەشقی منداڵە پڕ لە خەتت و خاڵ
وەرە بۆ سەیری قەلبی نووسراوم.
[1]
شاعیر:
زێوەرزێوەر
بەرهەم:
دیوانی زێوەردیوانی زێوەر
هۆنراوە: بولبولێ لای گوڵێ