قیسمەتی
گورگگورگە گۆشتی تازە و تەڕ
ئاسمان چاوی کوێرە، گوێشی کەڕ
شین و شادیی بە کەیفی خۆی دێنێ
باخی ڕەنگینی کائینات ئەمڕۆ
مەسکەنی قەومی وەحش و باربارە
مەدەنییەت پەرستە، غەددارە
پارە ناکا دوو سەد هەزار ڕۆ ڕۆ
خەڵک ئەڵێن: کۆنە شاعیرە زێوەر
کەی شعوورم بووە لە هیجرانا
ئاوی چاوم ڕژا لە گریانا
. . . . . . . . . . .
بێ تەماشایی شەمسەکەی خاوەر.
[1]
شاعیر:
زێوەرزێوەر
بەرهەم:
دیوانی زێوەردیوانی زێوەر
هۆنراوە: بەرخی بێ دایک ئەگەر دەباڕێنێ