کۆسار عوسمان
خانمە ئەکتەر مەلیسا سۆزەن بەهۆی ئەوەی ساڵی 2016 لە درامایەکدا ڕۆڵی شەڕڤانی بینیوە، لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.
مەلیسا سۆزەن، ڕۆژی دووشەممە #03-02-2025# بەتۆمەتی 'پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی' لەلایەن داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵەوە وتەی لێوەرگیرا.
سۆزەن لە درامایەکی فەرەنسیدا بەشداریی کردووە و ڕۆڵی شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ی بینیوە.
دوای ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕایەوە تورکیا، مەلیسا سۆزەن ناچارکرا ڕوونکردنەوە بە ئاساییش بدات، چونکە بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی شەڕڤانان، بە 'پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی' تۆمەتبارکرابوو.
ئەو درامایە، کە زیاتر باسی ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕڤانان و #داعش# دەکات، لە یەکێک لە پڕبینەرترین کەناڵەکانی تەلەڤزیۆندا پەخشکرا.
دراماکە هەروەها ئەو کاتانە دەگێڕێتەوە کە #داعش# لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێندرا. [1]