ڤیدیۆ: هەڵپەڕکێی سەربازە کوردەکانی سوپای سووری یەکێتی سۆڤیەت
شوێن: بەرلین-ئەڵمانیا
ساڵ: 1945
=KTML_Bold=دەربارەی ڤیدیۆ=KTML_End=
لە کۆتاییەکانی جەنگی دووەمی جیهانی، دوای ئەوەی هێزەکانی سوپای سووری یەکێتی سۆڤیەت، هەموو ڕۆژهەڵاتی ئەوروپایان لە ئەڵمانییەکان پاککردەوە و گەیشتنە شاری بەرلین، ئەو هێزە سۆڤێتیانەی کە چوونە ناو بەرلینەوە لە سێ ئاڕاستەوە هێرشیان کردە سەر شارەکە، دوو لەو هێزانەی کە هێرشیان کردبۆیە سەر شارەکە لە چەندین دەستەی کورد پێکهاتبوون، کە کوردی قەفقاز بوون، و یەکەمین هێزبوون کە کۆنتڕۆڵی شاری بەرلینیان کردبوو و ئاڵای سۆڤیەتیان لەو شارە هەڵکرد. [1]