عەوێنەی سەید عەلی، گوندێکە سەربە شارەدێی #یایچی#ی شاری #کەرکووک#ی، باشووری کوردستان، کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #جەحیش#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی (کۆمەڵگەی نەهرەوان) لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #چارداغلی#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی (ئەبوکەعوبە)، لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
دانیشتووانی ئەم گوندە لە نەتەوەی کورد پێکهاتووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (220) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (152) کەس بووە.[1]