#سروە عەبدولواحید# سەرۆکی فراکسیۆنی #نەوەی نوێ# لە#بەغدا# پەیامێکی سەرەخۆشیان ئاراستەی کەس و کاری ڕۆژنامەنوس وریا حەمە کەریم و کەناڵی ئێن ئارتی کرد و رایانگەیاند، کۆچی دوایی کاکە وریا ئازاری کردە دڵی هەموومان.
لەپەیامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کارو هاوڕێکانی و هەموو ئازیزانی کەناڵی ئێن ئار تی دەکەین، هیوادارین خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، کۆچی دوایی کاکە وریا ئازاری کردە دڵی هەموومان.
هاوکات، فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستا رایانگەیاند، هەواڵی کۆچی دوایی (#وریا حمەکەریم#) ئەستێرەی دیاری بواری رۆژنامەوانی کوردی و کەناڵی (ئێن ئار تی)مان بیست، بەم بۆنە غەمناکەوە سەرەخۆشی خۆمان لەتەواوی کەس و کارو هاوڕێیانی رۆژنامەنووس و کەناڵی ئێن ئار تی دەکەین.
ئاماژە بەوە دەکەن، کۆچکردنی کاکە وریا کەلێنکی گەورەو زامێکی قوڵە لەدڵی هەموومان، نزا دەکەین خودای گەورە سێبوری هەموولایەک بدا جێگای کۆچکردوو بەهەشتبێ.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=