ئەمڕۆ #06-02-2025#، #سۆران عومەر سەعید# سەرۆکی فراکسیۆنی #کۆمەڵی دادگەری کوردستان# رایگەیاند، بەداخێکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی گیان لەدەستدانی #وریا حەمەکەریم# رۆژنامەنووسی دیارو بوێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی مان پێگەشت، ئاماژەی بەوەشکرد، هاوبەشی خەمتانین، خوای گەورە لێی خۆش بێت و بەبەهەشتی شاد بکات و ئارامی بە خانەوادەو هاوڕێ و هاوپیشەکانی ببەخشێت.
سۆران عومەر: لەدەستدانی وریا حەمەکەریم لەدەستچوونی رۆژنامەنوسێکی پیشەیی و دیار و خەسارەتێکی گەورەبوو لەمیدیای کوردی.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=