وەزارەتی رۆشنبیری بڵاویکردەوە، #وریا حەمەکەریم#، رۆژنامەنووسێکی ورد و پیشەگەر و پابەند بە بنەماکانی ئیتیکی کاری راگەیاندن بوو، لە ماوەی دوازدە ساڵ کارکردنی لە سنووری پارێزگای #هەڵەبجە# و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق خەرمانێک بەرهەمی رۆژنامەوانیی ئامادە و بڵاوکردبوویەوە، بە لەدەستدانی کەلێنێکی گەورەی لە دوای خۆی جێهێشت.وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەرگی ناوەختی وریا حەمەکەریم، پرسە و سەرەخۆی ئاراستەی خێزان، کەسوکار، هاوڕێ و هاوپیشە و هاوکارانی دەکات و بە هیوای ئەوەی ئەمە دوا کۆستی بنەماڵەکەیان بێت.وریا حەمەکەریم، رۆژنامەنووس و پەیامنێری ناسراوی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە پارێزگای هەڵەبجە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=