ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا ، لەبارەی کۆچی دوایی #وریا حەمەکەریم# رایگەیاند، رۆژنامەنووسێکی بەڕێز و داکۆکیکارێکی چاونەترس بوو لە ڕاستی، کە ژیانی خۆی، بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان بە بوێری و دەستپاکییەوە تەرخان کرد. ئەمڕۆ پێنج شەممە #06-02-2025#، رێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا-لقی عێراق رایگەیاند، لەدەستدانی وریا کارەساتێکی گەورەیە بۆ میدیای ئازاد و دۆزی مافی مرۆڤ، بەڵام میراتی پیشەیی ئەو لە ڕێگەی کار و بەرنامەکانیەوە دەژی. رێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەکەی و ئازیزان و هاوکارانی لە بواری ڕاگەیاندن دەکەین، وە دوعا دەکەین کە خوای گەورە بیخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی شادبکات و لەم کاتە سەختەدا هێز و سەبووری بە هەموو لایەکمان ببەخشێت، بەڕاستی ئێمە هی خواین و بۆ ئەو دەگەڕێینەوە.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=