سەنتەری میترۆ لەبارەی گیان لەدەستدانی #وریا حەمەکەریم# وتی، خانەوادەی رۆژنامەنووس وریا حەمەکەریم بەڕێوەبەرو کارمەندانی ئازیز ئێن ئارتی هەواڵی دڵتەزێن رووداوی گیان لەدەستدانی رۆژنامەنوسی بەتوانا و خۆشەویست وریا حەمەکەریم هەمووانی خەمبار کرد. سەنتەری میترۆ دەڵێت، وریا لەماوەی کاری رۆژنامەگەریدا لە کەناڵی ئازیزی ئێن ئارتیدا پەردەی لەسەر سەدان دۆسییەی هەستیار هەڵداوەتەوە، بێ ترس و بە شێوەیەکی پیشەیی مامەڵەی لەگەڵدا کردوون و بۆ رای گشتی ئاشکرا کردوون. ئاگادارین کە بەبەهۆی پشتبەستنی بە زانیاری راست حەوت بەرپرسی حکومی بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان و بەهەدەردانی موڵکی گشتی و قۆرخ کاری و تەزویرکردن، لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە، سەرجەم ڕاپۆرتە بنکۆڵکاریەکان لەسەر ئەو بەرپرسانە ڕێکاری کارگێڕی و یاساییان لە وەزارەتەکانی خۆیان و دادگاش بڕیوە، و ئەو ڕاپۆرتانەی وریا بونەتە بەڵگەی یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو بەرپرسانە.
وتیشی، لە دەستدانی کاک وریا نەک بۆ ئێمەو رۆژنامەنووسانی سلێمانی بەڵکو خێزانی رۆژنامەگەری کوردستانی رۆژنامەنوسێکی چالاکو پیشەیی و خۆشەویستیان لە کیس چوو.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=