بەشێک لە رۆژنامەنوسان لەشارە جیاوازەکانی کوردستان، سەرەرای هاوخەمییان بۆ دەزگای میدیایی ئێن ئار تی،پەیامی جیاوازییان لەبارەی گیان لەدەست دانی #وریا حەمەکەریم# راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنج شەممە #06-02-2025#، رۆژنامەنوسانی #هەولێر# رایانگەیاند، چیرۆکی مەرگی وریا وەک پیشەکەی و وەک خودی خۆی پیرۆز رۆیشتوو بوو بە یاداشتێکی تر لەخەرمانی کارەکانی تەمەنی، ئاکاری بەرزو رەوشتی پەپوولە ئاسای وریا هەموومانی لەناخەوە غەمبارکرد.
هاوکات، میدیاکارانی قەزای #چەمچەماڵ# ئاماژەیان بەوەکرد، لەدەستدانی هاوڕێ و هاوپیشەمان کاکە وریا کەلێنێکی گەورەیە لە میدیای کوردیدا و ئازار و خەمێکی قوڵە بۆ هاوپیشەکانی و تەوای خەڵکی کوردستان.
ڕۆژنامەنوسانی ئیدارەی #سۆران# دەڵێن، وریا حەمەکەریم هەمیشە لەبەرەی خەڵک و پشتیوانی خەڵک بوو بۆیە بە گیان لەدەستدانی خەمی خستە دڵی هەمووان.
هەروەها، رۆژنامەنوسانی ئیدارەی راپەرین ئاماژەیان بەوەکرد، لە دەستدانی کاکە وریا ئازار و خەمێکی بەسوێیە بۆ ئێوە و ئێمەی ڕۆژنامەنوس و کەلێنێکی دیارە بۆ دونیای ڕاگەیاندن لەم ڕۆژگارەدا.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=