وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی تەواوی خانەوادە و خزم و دۆستانیانی ڕۆژنامەنووس #وریا حەمەکەریم# دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو، بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #06-02-2025#، #سەعدی ئەحمەد پیرە#، وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس (وریا حەمەکەریم)-مان بیست کە لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی سپارد، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی تەواوی خانەوادەو خزم و دۆستانیان دەکەم.ئاماژەی بەوەشکردووە، لەخوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو، بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و دوا ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=