ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند، تا دوا قۆناغ لەگەڵ ڕیفڕاندۆمدابوون و پەشیمان نین لە پشتگیری کردنی ڕیفڕاندۆم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #06-02-2025#، #سەڵاحەدین بەهادین#، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەمیانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکاردا لە بارەی ڕیفڕاندۆمەوە ڕایگەیاند، پەشیمان نییە لە ڕیفڕاندۆم، چونکە ڕیفڕاندۆم مافێکی ڕەوای گەلی کورد بووە.ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان تا دوا قۆناغ لەگەڵ ڕیفڕاندۆمدابوون و دەنگیان داوە و پشتگیری پڕۆسەکەیان کردووە.
باسی لەوەش کرد، بە نیاز نین بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا بکەن.[1]