بە بڕیاری حکومەتی ئێران، چەند ناوچەیەکی سنووریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل لەلایەن کۆڵبەرانەوە دەستنیشان کران.
بڕیارەکە ناوچەکانی
سەردەشتسەردەشت،
میراوەمیراوە و
پیرانشارپیرانشار لە پارێزگای
ورمێورمێ، ناوچەکانی
بانەبانە،
مەریوانمەریوان،
سەقزسەقز و
سەوڵاواسەوڵاوا لە پارێزگای
سنەسنە و ناوچەکانی
جوانڕۆجوانڕۆ،
سەلاسی باوەجانیسەلاسی باوەجانی،
پاوەپاوە و سەرپێلی زەهاو لە
کرماشانکرماشان دەگرێتەوە.
ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنە دەڵێت: پارێزگای کوردستان یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە سوودەکانی ئەم یاسایە دەیگرێتەوە. یاساکە هەموو شارە سنوورییەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە، بەبێ پێدانی باج لە ساڵی یەکەمدا.
هاوردەکردنی کەلوپەل لەو شوێنانەوە دوای ئامادەکردنی ژێرخانەکانی پێویست و جێگیرکردنی نووسینگەی گومرگ دەکرێت. ئەگەر لە ناوچەیەک ژێرخانەکان ئامادە نەبن، لە ڕێگەی نزیکترین گومرگەوە دەبێت.
گومرگی ئێران ڕاسپێردراوە ڕێکارەکانی پێویست بۆ گواستنەوەی کەلوپەلەکان لەلایەن کۆڵبەرانەوە بۆ ناو شارەکان بگرێتەبەر.
جەمال کەریمی، مامۆستای ئایینییە لە بانە، دەڵێت: بەهیوای خوا، لەم مانگەدا هەندێک هەواڵی خۆش هەیە سەبارەت بە بووژانەوەی ئابووری لە سنوور و کرانەوەی سنوورەکان. هەواڵی خۆشتریش ئەوەیە کە شار و لادێ، ئەو 20 کیلۆمەترەی ناکۆکی لەسەر هەبوو، ئەو گوندانەی کە پێشتر لێی بێبەش بوون، بەڕێز پارێزگار وتی کە هەر هەموویان سوودمەند دەبن لە کردنەوەی سنوورەکان. ئەمەش جێگەی خۆشحاڵییە.
پەڕڵەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی
22-12-202322-12-2023دا، پڕۆژەیاسای ڕێکخستنەوە و چاودێریکردنی بازرگانی لە سنوورەکان پەسەند کرد.
بەپێی یاساکە، هاوردەکردنی کەلوپەل لە ڕێگەی کۆڵبەرییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕێگەپێدراوە و لە ساڵی یەکەمی جێبەجێکردنیدا، کۆڵبەران لە باج و ڕسوماتی گومرگی دەبەخشرێن. دواتر هەر جۆرە هاوردەکردنی کەلوپەل لەلایەن کۆڵبەرانەوە، بەپێی یاسا و ڕێساکانی ئێران دەبێت.
[1]