سۆران حسێن
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا -
ئەنەکەسەئەنەکەسە ڕایگەیاند، بەهۆی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە بڕیاری کشانەوەیان لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دا.
بڕیارەکەی ئەنەکەسە ئەمڕۆ پێنجشەممە
07-02-202507-02-2025 لەلایەن فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنجوومەکەوە ڕاگەیێندرا.
گوتەبێژی ئەنەکەسە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: شۆڕش کۆتاییهات و ڕژێمی
بەعسبەعس ڕووخا. قۆناغێکی نوێ دەستی پێ کردووە و ئێمەش بڕیارمان دا لە هاوپەیمانیی سووریا بچینە دەرەوە.
فەیسەڵ یوسف داوای گفتوگۆی لە حکومەتی نوێی سووریا کرد و وتی: قۆناغێکی نوێمان لە پێشە کە دانووستاندن لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ بە دەسەڵاتداری بەڕێز ئەحمەد شەرع بکەین، بۆ ئەوەی مافەکانی گەلی کورد جێگیر بکرێن.
گوتەبێژی ئەنەکەسە ئاماژەی بە یەکهەڵوێستی کورد لە قۆناغی نوێی سووریا کرد و وتی: ئێمە چاوەڕێی لایەنی دیکەین لەگەڵیاندا کۆببینەوە، لای ئێمەوە هیچ لەمپەڕێک نییە. ئێمە چاودێران و جەنابی سەرۆک
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی ئاگادار دەکەینەوە.
فەیسەڵ یوسف باسی هۆکارەکانی کشانەوەی ئەنەکەسەی لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کرد و وتی: دوای ئەوەی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕووخا، هیچ کاریگەرییەکی ئەو لایەنانە نەماوە کە بۆ ڕووخاندنی ئەوان درووستبوو.
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد -ئەنەکەسە، نزیکەی 11 ساڵە لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادایە، یەکێک لە جێگرانی پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانییەکە، لە پشکی ئەوان بوو.
گوتەبێژی ئەنەکەسە باسی لەوەشکرد، لە کاتێکدا بڕیاری کشانەوەیان لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا داوە، بۆ دیموکراسی و مافی گەلی کورد قۆناغێکی نوێ دەستی پێ کردووە.
فەیسەڵ یوسف دەڵێت: ئێمە لەگەڵ وڵاتپارێزانی سووریا سەرنجمان لەسەر کاری هاوبەش دەبێت.
گوتەبێژی ئەنەکەسە ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هەموو لایەنە کوردییەکان گفتوگۆ دەکەن لە پێناو درووستکردنی شاندێکی هاوبەشدا.
هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ساڵی
2012 لە قەتەر دامەزرا، لەنێویدا ژمارەیەک لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەن، (ئەنەکەسە) یەکێک بوو لەو لایەنانە.
[1]