نوێنەری جوتیارانی هەرێم، لەبارەی ئەو بارهەڵگرەی بووە هۆکاری ڕووداوەکەی ئەمڕۆ 06-02-2025و گیان لەدەستدانی #وریا حەمەکەریم# ڕایگەیاند، دەستێکی خراپ هەیە لە پشت هاتنە ناوەوەی ئەو بارهەڵگرانەی کە بەرهەم بە قاچاخ لە دەرەوە دەهێنن بۆ ناو هەرێم، دەشڵێت، داواکارین لایەنی پەیوەندیدار بە زووی کۆتایی بهێنێت بە هاتنەناوەوەی ئەو بەرهەمە قاچاخانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #06-02-2025#، نوێنەری جوتیارانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەداخەوە بۆ ڕوودانی ئەو ڕووداوە و داواکارین لەلایەنی پەیوەندیدار کۆتایی بهێنێت بە هاتنەناوەوەی ئەو بارهەڵگرانەی بەرهەم لە دەرەوە بە قاچاخ دەهێننە ناو هەرێم و کەسی دەسەڵاتدار هۆکارن لەوە. ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای قەدەغەکردنی هاتنەناوەوەی ئەم بەرهەمانە لە دەرەوەی کوردستانەوە بەڵام هێشتا بەرهەمێکی زۆر بە قاچاخ دێنە ناو هەرێم دەبێت و بەرهەمەکانیش بە هیچ پشکنینێکی تاقیگەییدا تێناپەڕن و بەرهەمەکان گونجاو و تەندرووست نین.
وتیشی، داوا لە وەزیری تەندرووستی دەکەن هاوکاریان بێت و ڕێگریبکەن لە هاتنەناوەوەی بەرهەمی دەرەوە بە قاچاخ بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی حکومەت خۆیان باش دەزانن ئەو بەرهەمانە گونجاونین. [1]