سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیای ئای کیو کە خانەوادەی تاڵەبانی و خودی کوڕی سەرۆک کۆماری ئێراق خاوەندارییەتی دەکەن، ئینتەرنێت بەقاچاخ دەهێنن و دەیدەنە هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #06-02-2025#، زەهرە بەجاری، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو کارەی کۆمپانیاکەی خانەوادەی تاڵەبانییەوە، بەبەهای 991 ملیار دۆلار زیانی لە هاووڵاتییان و حکومەتی ئێراقی داوە.
هەروەها پێشتریش میدیاکانی ئێراق بڵاویان کردەوە، کۆمپانیای ئای کیو، کە خانەوادەی تاڵەبانی خاوەندارییەتی دەکەن، ئینتەرنێتى بە کەمتر لەو قەبارەیەى ڕیکلامی بۆ کردووە بە هاووڵاتییان داوە. دواتر وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى ئێراق داوای کردووە کۆمپانیاکە قەرەبووی هاووڵاتییان بکاتەوە بەڵام کۆمپانیای ئای کیو ڕەتی کردووەتەوە قەرەبووی هاووڵاتییان بکاتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردووشدا، وتەبێژی حکومەتی ئێراق ڕایگەیاند، سوودانی دەستەی دەستپاکی ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیەی پەیوەست بە کۆمپانیای ئای کیو بکەن. [1]