کەسێ چاک بێ کرداری
لێی قبووڵ بکە دیاری
ئەوەی کەوا بەد فیکرە
قەت دیاری لێ وەرمەگرە
هەیە نانێ ئەبەخشێ
خۆی پێوە هەڵ ئەکێشی
بەبار منەت دادەنێ
بەخشێ حوققە هەرزنێ
تۆیش بەخشینی چاکت بێ
دەست و دڵی پاکت بێ
مەبە دیاری بۆ کەسێ
دڵت کە لێی بترسێ
دیاری بۆ مەحەببەتە
بۆ دۆستیی و ئولفەتە
دیاری مەکە بەبەرتیل
بێ حورمەت ئەبی و زەلیل. [1]
شاعیر: #زێوەر#
بەرهەم: #دیوانی زێوەر#
هۆنراوە: دیاری