دەزگای ئاساییشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی کە لە ڕێگای
پێنجوێنپێنجوێن -
سلێمانیسلێمانی شۆفێرێکی بریندارکرد و بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل و گیانلەدەستدانی شۆفێرەکە، خۆی ڕادەستی هێزەکانیان کردووە و لە ئێستادا
2025 لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی
07-02-202507-02-2025، دەزگای ئاساییشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی
05-02-202505-02-2025 ڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێک لەسەر ڕێگای سلێمانی -پێنجوێن بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی، دەستبەجێ دەزگای ئاساییشی هەرێم دەستیکرد بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە.
دەشڵێت، سەرەنجام دەرکەوت هۆکاری ڕووداوەکە درووستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ بووە لەنێوان دوو شۆفێر لە ناوچەی ناڵپارێز، دواتر یەکێک لەشۆفێرەکان بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر شۆفێری بەرانبەری و برینداری کردووە و دواتر دوای کەوتووە و بووەتە هۆی وەرگەڕانی و گیا لەدەستدانی شۆفێرەکە و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کرا و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشانکرا، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاساییش کرد و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە.
[1]