پارێزگاری #کەرکووک# بۆ کۆچی دوایی #وریا حەمەکەریم# رایگەیاند، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەرێزەکەی و سەرجەم رۆژنامەنووسان دەکەین.
ئەمڕۆ هەینی #07-02-2025#، #ڕێبوار تەها#، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس وریا حەمە کەریم پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تیمان پێگەیشت کە دوێنێ بە ڕووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەی و سەرجەم رۆژنامەنووسان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری بە بنەماڵە و هاوکارانی بدات. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=