شاندی پەڕڵەمانی ئێراق لەسەر داوای نەوەی نوێ ئەمڕۆ سەردانی مانگرتووانی #سلێمانی#یان کرد و لەگەڵیاندا کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ هەینی #07-02-2025#، شاندی پەڕڵەمانی ئێراق، دوای کۆتای هاتنی کۆبوونەوەکە شاندی پەڕڵەمانی ئێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، داواکاریەکانی مانگرتووان دەگەیەنینە سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێراق و حکومەتی ئێراق و دادگای فیدڕاڵی، لیژنەیەکیش بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان پێکبهێنرێت.
هاوکات، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی شاندی پەڕڵەمانی ئێراق و مانگرتووانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، #هەرێم کەمال ئاغا#، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی ئێراق داوای لە مامۆستایان کرد مانگرتنەکەیان بشکێنن.
بەوهۆیەشەوە، دەمەقاڵێ لەنێوان #سروە عەبدولواحید#، سەرۆکی فراکسیۆنی #نەوەی نوێ# و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیدا درووستبوو بەرپەرچی یەکترییان دایەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێش ڕایگەیاند، شکاندن و نەشکاندنی مانگرتن لە دەستی مامۆستایان خۆیاندایە و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان دەکەن.
وتیشی، دەستخۆشی لە ئازایەتی مانگرتووان دەکەن و ئەو کارەی مانگرتووان دەیکەن کارێکی بوێرانەیە. [1]