کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە پەرەپێدان بە کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەرهەمهێنانی 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن، دەشڵێت، تێکڕای داهاتی دارایی کۆمپانیاکە بۆ ساڵی ڕابردوو بەراورد بە ساڵی
2023 لە ٪5 بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی
07-02-202507-02-2025، ڕیچارد هۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، پێشکەوتنیان لە کارەکانیاندا بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2024دا بەراورد بە ساڵی
2023 توانیویانە لە ٪5 قازانجی کۆمپانیاکە زیاد بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2023دا داهاتی کۆمپانیاکە 423 ملیۆن دۆلار بووە و لە ساڵی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە بۆ 445 ملیۆن دۆلار.
هاوکات، کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دەستیان کردووە بە پەرەپێدان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆردا و دەیانەوێت 250 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە زیاد بکەن و لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا دەگەنە ئەو ئاستەی دیارییان کردووە.
باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا بڕی 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنن و هەناردەی چوار وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەکەن.
[1]