کەسوکاری شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی
وریا حەمەکەریموریا حەمەکەریم بەشدارییان لە پرسەی وریا حەمەکەریم کرد و دەڵێن، خانەوادەی وریا حەمەکەریم لێمان خۆشبوون و ئەم لێخۆشبوونەش نیشانەی برایەتیمانە.
ئەمڕۆ هەینی
07-02-202507-02-2025، لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە پرسەی کۆچکردوو 'وریا حەمەکەریم' بەڕێوەچوو و بە ئامادەبوونی خەڵکانێکی زۆر و سەرجەم چین وتوێژەکان لە نووسەران و کەسانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان هەروەها لەگەڵ کەسوکاری شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم.
کەسوکاری شۆفێرەکە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکەین و لە خودا داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
دەشڵێت، خانەوادەی وریا حەمەکەریم لێمان خۆشبوون و ئەم لێ خۆشبوونەش نیشانەی برایەتیمانە.
[1]