ئەمڕۆ دایکی #وریا حەمەکەریم# و کەسوکارەکەی سەردانی گۆڕی کوڕەکەیان کرد و دایکی وریا حەمەکەریم وتیشی، نزا دەکەم مەرگی کوڕەکەم ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی.
ئەمڕۆ شەممە #08-02-2025#، دایکی وریا حەمەکەریم، پەیامنێر و پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە کاتى سەردانى کەسوکارەکەی سەردانی گۆڕی کوڕەکەیان کرد و دایکی وریا باسی لەوە کرد، سوپاسی خوا دەکەن و نزا دەکەن مەرگی کوڕەکەیان ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ کوردستان.
هاوکات، #06-02-2025#، کاتژمێر 5:30ی خولەک لەسەر ڕێگای #سلێمانی#-#عەربەت#، لە نزیک بازگەی عەربەت بارهەڵگرێک خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلی وریا حەمەکەریم و هاووڵاتییەکی تردا و بەهۆیەوە وریا حەمەکەریم پێشکەشکار و ڕۆژنامەنووسی دیاری ئێن ئاڕ تی و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی تر گیانیان لەدەستدابوو. [1]