کەری خۆی بەستایتەوە
ئەو لادێیەی کە بەبارەوە دەچووە ناو شارەوە دوای ئەوەی بارەکەی خۆی دەفرۆشت، ئینجا کەرەکەی خۆی لە سنگێک دا دەبەستایەوە، تاوەکوو لە جێگەی خۆییدا بوەستێت و بەڕەڵڵا نەبێت و زەرەر و زیان بەکەس نەگەیەنێت و ونیش نەبێت، ئەو کەسەی کەرەکەی خۆی بەستاوەتەوە لە خەمی ڕەساندووە هاوشێوەی فارسەکان کە دەڵێن: خر بستە لە خم ڕسته، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە شاری
هەولێرهەولێر ئەگەر کەسێک کارێکی بۆ خۆی ئەنجام دابێت و هیچ خەمێکی نەبێت بە گاڵتە و گەپەوە پێی دەوترێت: کەری خۆی بەستایتەوە.
[1]