ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەوە، وتەبێژی حزبەکەش ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و چەند پرسێکی تر تاوتوێ کرد.
#سەعدی ئەحمەد پیرە# دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و ئامادەکردنی ڕەشنووسێک بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتەکانیان لە کابینەی نوێ تاوتوێ کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە دواین کۆبوونەوەیان لەسەر 15 خاڵ ڕێککەوتن وەک بنەمای کارکردنی کابینەی دەیەمی حکومەت، بەپێی زانیارییەکانیش یەکێتی ڕازی بوو پۆستی سەرۆک وەزیران بداتەوە بە #مەسرور بارزانی#. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 305 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!