ناونیشانی بابەت: کرماشان دەبێتە پایتەختی فەرهەنگیی شارەکانی ئاسیا
نادر نەورۆزی، سەرۆکی شارەوانیی #کرماشان# ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچوون و توێژینەوەکانی ئەمانەتی مونتەدای سەرۆک شارەوانییەکانی ئاسیا، کرماشان وەک پایتەختی فەرهەنگی شارەکانی ئاسیا بۆ ساڵی 2025 دەستنیشان کراوە، بەهۆی توانا رۆشنبیری و فەرهەنگە دەوڵەمەندەکەی و چالاکییە رۆشنبیری و فەرهەنگییەکانی کە لە ساڵی ڕابردوودا لە کرماشان ئەنجام دراون.
ڕاشیگەیاند، کرماشان گەورەترین شاری رۆژئاوای ئێرانە و گەورەترین شاری کوردییە، چوار هەزار شوێنەواری مێژوویی لەخۆ دەگرێ و هەروەها خاوەنی دابونەریتیی هەمەجۆرە، بۆیە هەڵبژاردنی کرماشان وەک پایتەختی فەرهەنگیی شارەکانی ئاسیا بۆ ساڵی 2025 شەرەفێکی گەورەیە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=