ناو: ڕەزا
نازناو: تۆپاڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕێکەوتی کۆچی دوایی:
08-02-202508-02-2025
شوێنی لەدایکبوون:
دێرسیمدێرسیمی باکووری کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: وڵاتی ئەڵمانیا
ژیاننامە
چەندین جار داوای کردووە، دوای خۆی، کورد تابلۆکانی بپارێزن.
هونەرمەندی ناسراوی کورد ڕەزا تۆپاڵ، ساڵی
1934 لە شاری دێرسیم لە دایکبووە و ساڵی
1968 چووتە وڵاتی ئەڵمانیا و هەر ئەو ساڵە لە (ئەکادیمیای هونەری شێوەکاری لە مونشین) دەستی بە خوێندن کردبوو.
تۆپاڵ بەدرێژایی 57 ساڵی ژیانی لە ئەڵمانیا، بەردەوام نیگاری کێشا و تاکە موتیڤی کارەکانیشی ژیانی کوردەواری بوو. ئێستا کاتێک بە ئەرشیڤدا دەچیتە و، دەبینین تۆپاڵ بەشدارێکی بەردەوامی پێشانگە گەورەکانی ئەڵمانیا و ئەوروپا و جیهان بووە و زۆری مەبەست بووە وەک شێوەکاری کورد ناوببرێت، تەنانەت لەو سەردەمانەیشدا کە دەوڵەتی تورک نەیدەهێشت لە ئەوروپایش ناوی کوردی لە منداڵ بنرێت.
تۆپاڵ لە چەند دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای کردووە کورد، لە دوای خۆی، خاوەنداری لە تابلۆکانی بکەن و نەهێڵێن بفەوتێن. بۆیە زۆر گرنگە لە
هەولێرهەولێر،
سلێمانیسلێمانی
و
دهۆکدهۆک مۆزەخانەیەکی هونەری هاوچەرخ بکرێتەوە بۆ پاراستنی کاری هونەرمەندان.
[1]