تەلوەرد، گوندێکە سەربە شارەدێی #مەلا عەبدوڵڵا#ی شاری #کەرکووک#ی، باشووری کوردستان، کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #کەوازی کورد#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی (داود عەلوکە) لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #عەوێنەی حەسەن بەگ#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #مڕاتەی بچوک# لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
دانیشتووانی ئەم گوندە لە کورد پێکهاتوون.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (103) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (219) کەس بووە.[1]