دیار سلێمان
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت:
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ماوەیەکی نزیکدا پەیامێکی تایبەت بە نەخشەڕێگەی ئاشتی بڵاودەکاتەوە، دەشڵێت ''کورد لە دۆخێکدا نییە لەسەر مێزی گفتوگۆ بخەڵەتێندرێت.''
تونجەر باکرهانتونجەر باکرهان ، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ئەمڕۆ (شەممە،
08-02-202508-02-2025 ) لە ئامەدی باکووری کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.
باکرهان سەبارەت بەو گفتوگۆیانەی لەبارەی چارەسەری پرسی کورد دەستیانپێکردووە، بە خەڵکی ئامەدی وت ''مەترسن. کورد، کوردی 100 ساڵ بەر لە ئێستا نییە. کورد لە دۆخێکدا نییە لەسەر مێز بخەڵەتێندرێت. کورد لە تورکیا و ناوچەکە، بەهێزترین گەلە.''
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕۆژی 11-01-2025 لە وتارێکیدا لە ئامەد ڕایگەیاند، ''سەقامگیریی ئامەد (ئامەد)، سەقامگیریی تورکیایە؛ خۆشگوزەرانیی ئامەد، خوشگوزەرانیی تورکیایە؛ چارەنووسی ئامەد، چارەنووسی تورکیایە.''
باکرهان لەبارەی ئەو گوتانەی سەرۆککۆماری تورکیا وتی ''بەڕێز ئەردۆغان، کەوایە گوێ بۆ ئەو ئامەدییانە بگرە کە لێرە کۆبوونەتەوە؛ ئامەد داوای ئاشتی دەکات؛ ئامەد داوای پێگە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات، داوای سەربەخۆیی بۆ بەڕێز ئۆجەلان دەکات.''
هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئاماژەی بەوە کرد ''نەخشەڕێگەی ئاشتی ئامادە دەکات؛ نەخشەڕێگەی خەباتێکی شکۆمەندانە ئامادەدەکات. بەڕێز ئۆجەلان، نەوەک بەتەنیا بۆ کورد، بەڵکوو نەخشەڕێگەیەک لە پێناو بەیەکەسان ژیانی هەموو ئەو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییانەی لە تورکیا دەژین، ئامادە دەکات.''
باکرهان ڕاشیگەیاند، ''دەسەڵات لێرە (تورکیا) باسی ئاشتی دەکات، کەچی لە ناردنی درۆن و ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر ڕۆژاوا بەردەوامە. ناکرێت لە تورکیا باسی ئاشتی بکرێت و لە ڕۆژاواش شەڕ بێت. ناکرێت لە تورکیا مشتومڕ لەسەر ئاشتی بکەیت و لە ڕۆژاوا پلانی شەڕ دابنێیت.''
هەر لەبارەی پرسی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان و تورکیا، باکرهان وتی، ''ئەگەر بڕیارە ئاشتی لە تورکیا بێتەدی، دەبێت ڕۆژاواش بگرێتەوە. ئەگەر بڕیارە سەقامگیری لە تورکیا بێتەدی، دەبێت تورکیا پاڵپشتی لە دامەزراندنی دەسەڵاتێک لە سووریا بکات کە کورد، عەلەوی و گەلانی دیکە بتوانن بە ئاشتی و برایانە تێیدا پێکەوە بژین.''
[1]