کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,192
وێنە
  124,169
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,065
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر: پارتی و یەکێتی دەبێت بەیەکەوە حکومەت پێکبهێنن
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
فەرامەرز ئەسەدیلە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ هیوا جەمال
فەرامەرز ئەسەدیلە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ هیوا جەمال
#هیوا جەمال#
کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دەڵێت: پارتی و یەکێتی دەبێت بەیەکەوە حکومەت پێکبهێنن و حیزبە بچووکەکانیش هاوکاریان بن بۆ پێکهێنانی حکومەت. ئاماژەی بەوەش کرد، زۆربەی ڕێککەوتنەکانی پارتی و یەکێتی لە ڕێگەی ئێرانەوە بوون.

فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو، کە هیوا جەمال لەگەڵی سازکردبوو، باسی چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کرد.

سەرەتا ئەسەدی باسی لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کرد و ئاماژەی بەوە کرد، گرنگترین ئامانجی ئەو شۆڕشە سەربەخۆیی و ئازادی بوو. ئەو پێیوایە 46 ساڵە ڕۆژاواییەکان بەرنامەی ڕووخاندنی ئێران دادەنێن. لەبارەی پەیوەندییەکانی گەلی کورد و گەلانی ئێرانیش وتی، ئێمە مەحکومین بە پەیوەندیی نێوان ئێران و کورد. پێیشی وایە، هیچ ئاژاوەگێڕییەک ناتوانێت ئێران و کورد لە یەکدی جیابکاتەوە.

بە وتەی کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر، زۆربەی ڕێککەوتنەکانی پارتی و یەکێتی لە ڕێگەی ئێرانەوە بووە. ئەسەدی پێیوایە، بۆچوونی جیاوازی پارتی و یەکێتی واینەکردووە نەتوانن پێکەوە کار بکەن. داواش دەکات، ئەو دوو حیزبە بەیەکەوە حکومەت پێکبهێنن و حیزبە بچووکەکان هاوکاریان بن. ئەسەدی دەشڵێت، نابێت حیزبە بچووکەکان سەرکێشی بکەن.

سەبارەت بە ڕسوماتی چوونی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران، کۆنسووڵی ئێران وتی، بەدواداچوون بۆ کەمکردنەوەی ڕسوماتی چوونی ئۆتۆمبێل بۆ ئێران دەکەین.. بەو 250 دۆلارەی [ئێستا] وەردەگیرێت، چەندین جار دەتوانیت بە ئۆتۆمبێلەکەت لە سەرانسەری ئێران بگەڕێیت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی کورد لەگەڵ ئێران لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، ئەسەدی باسی لەوە کرد، ترەمپ ناتوانێت پەیوەندیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان بپچڕێنێت، ئێران 8 ساڵ لەگەڵ بەعس لە شەڕدا بوو، پەیوەندییمان لەگەڵ کورد نەپچڕاند.


دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر:

ڕووداو: زۆر سوپاس بەڕێز فەرامەرز ئەسەدی، با لە پرسیاری شۆڕشەوە دەستپێبکەم، ئێستا ڕۆژی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە، بێگومان کۆمەڵێک ئامانجی هەبووە لە ماوەی 46 ساڵی ڕابردوودا، تاچەند ئامانجەکانی هاتووەتە دی و چی دیکە ماوە بێتە دی؟

فەرامەرز ئەسەدی: بەناوی خودا، بەر لە هەر وتەیەک ڕێزم هەیە بۆ خەڵکی بە ئەمەک و میواندۆست و خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ماندوونەبوونی دەڵێم بە کارمەندان و بەڕێوەبەرانی بەڕێزی کەناڵی ڕووداو، کەناڵی سەرکەوتووی ڕووداو. تایبەت بە سەرکەوتنەکانی شۆڕشی ئیسلامی و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی، لەوانەیە نەتوانرێت لە یەک دانیشتندا قسەی لەبارەوە بکرێت و نەکرێت تەواوی بکەین. کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەر ورد ببنەوە، ئەو کاتەی سەرقاڵی خەبات بوون و خەڵک لە شەقامەکان درووشمیان دەگوتەوە، درووشمی یەکەم 'سەربەخۆیی، ئازدی' بوو، کە هەمان ڕۆژی 22ی ڕێبەندان گەیشتنە ئەو یەکەم ئامانجە. گرنگترین ئامانجی ئێمە سەربەخۆیی و ئازادی بوو، سەربەخۆیی لەنێوخۆ و لە دەرەوە. تەماشاکە بەر لەو کات ئێران وڵاتێک بوو کە حاکمێکی دەستەمۆکەری لە دەرەوە هەبوو، خەڵکی دیکە بڕیاریان لەسەر گەلی ئێران دەدا، بۆیە ئەگەر سەرنج بدەن، خەڵکی ئێران بە واتای وشەی وڵاتی ئێران ئەوەیە کە ئێران بە واتای شوێنی پیاوانی بوێر، یان خەڵکی بوێر، نەجیبزادە و بوێرەکان، ئەو خەڵکە نەجیب و بوێرە ساڵانێک دانیان بەخۆدا گرت و قسەیان کرد، گەورەکانی ئێمە لەگەڵ ڕژێمی پێشوو کە هەندێک لە پرەنسیپەکان لەگەڵ پرەنسیپی ئێرانی یەکدی ناگرنەوە، بۆیە ویستیان ئەو حکومەتە بۆ خۆی ئەو کێشە و بەربەستانە و ئەو بەستراوەییە لابدات؛ بەڵام لەبەر ئەوەی لاینەدا، خەڵک هاتنە سەر شەقامەکان و.. دەمەوێت بەو شێوەیە پێتان بڵێم، خۆڕسکترین شۆڕشێک کە پێش هەموو خەڵکی ناوچەکە کەوتنەوە و یەکەم بوون، لە دۆخێکدا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت، کە بێگومان ئاگادارن لەو کاتەدا جیهان دوو جەمسەری بوو، ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات؛ ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤییەت. خەڵکی ئێران درووشمیان دا، نە ڕۆژهەڵات، نە ڕۆژاوا، چونکە حەزیان نەدەکرد نە بە ڕۆژهەڵات ببەسترێنەوە نە بە ڕۆژاوا، هەر بەو هۆکارە ویستیان سەربەخۆ بن و لە بەیانییەکی ڕۆژی 22ی ڕێبەندانی 46 ساڵ لەمەوپێش ئەو سەربەخۆییەیان بەدەستهێنا، تاوەکوو ئەمڕۆش لە هەموو بوار و بابەتەکان، هەر شتێک کە پێویست بووە ئێمە لە ڕۆژێکەوە کە شۆڕش سەرکەوت، دژبەرانی ئێمە بەدوای پیلانی جۆراوجۆر بوون و ڕایانگەیاند کە بەدوای ڕووخانی شۆڕش بوون، لەم 46 ساڵەدا یەک شەویش ئەوان بەبێ [داڕشتنی] بەرنامە بۆ خەڵکی ئێران نەخەوتوون، سەرجەم حکومەتەکان، بەتایبەتیی ڕۆژاواییەکان، بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بەدوای ڕووخانی ئەو ڕژێمەدا بوون، لە نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی لەو 46 ساڵەدا، بەڵام سوپاس بۆ خوا، بە پشتیوانیی خوا و ڕابەرایەتیی زۆرزۆر سەرکەوتووی ڕێبەری باڵا و ئیمام خومەینی، لەو بابەتەدا سەرکەوتوو نەبوون و نیزام ڕۆژبەڕۆژ سوپاس بۆ خوا سەرکەوتووتر بوو، کە بابەت بە بابەت بۆ دەستکەوتەکان من لە خزمەت ئێوەدام و قسە دەکەین، چ پێشکەوتنە پیشەسازییەکان، چ زانستی و لە هەموو بوارەکاندا.

ڕووداو: باشە، باسی بابەتێکی گرنگت کرد، کە پەیوەندیی بەئازادییەوە هەیە، گوتت کە خەڵکی ئێران ئازاد بوون، مەیدانێکیش هەیە لە تاران بەناوی مەیدانی ئازادی. ئازادی لە ئێران لە چ ئاستێکدایە؟

فەرامەرز ئەسەدی: ئازادی لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە چوارچێوەی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەو گشتپرسییەی کە زیاتر لە 98%ی خەڵکی ئێران دەنگیان پێدا و ئازادییەک کە لە چوارچێوەی ئایین و ئیسلام و ئێراندا بێت.

ڕووداو: پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی ئێران چۆنە، بەتایبەتیی کە شۆڕشی ئیسلامی هەموو گەلانی ئێران بەرپایان کرد؟

فەرامەرز ئەسەدی: سەیرکە، لەنێو کۆماری ئسیلامیی ئێراندا [ئێران] هەر ئەمڕۆ و بە درێژایی مێژوو لەو چەند هەزار ساڵەدا، شوێنکەوتووانی هەموو ئایینە ئاسمانییەکان هەن، کریستیان، یەهوودی، زەردەشتی و هەم موسڵمان و جیا لەوانەش هەن. نەتەوەکانیش ئەوەی کە ئێستا دەژمێردرێت، ئێمە 10 نەتەوەین کە حەوتیان گەورەترن، مێژوویان هەیە، یەکێک لەو نەتەوانە کوردە. ئەوە بزانن کاتێک ئێمە بەدواداچوون بۆ مێژووی نەتەوە ناسراوەکان لەنێو ئێران دەکەین، نەتەوەی دووەم کوردە، یەکەم لوڕە دواتر کورد، سێیەم، داوای لێبووردن دەکەم، نەتەوەی سێیەم کوردە، هەموو نەتەوەکان لە تەنیشت یەکدی، هەموو ئایینەکان لە تەنیشت یەکدی، هەموو ئایینزاکان لە تەنیشت یەکدی لە ماوەی ئەو سەدان هەزار ساڵە بەتەواوی برایانە و دۆستایەتی پێکەوە ژیاون و بەردەوامن، هەڵبەت هەموو کات ژمارەیەکی زۆرزۆر کەم لە هەموو حکومەتەکان ناڕازی و پەلاماردەر هەیە، کە لە کۆماری ئیسلامیشدا ئەوانە هەر هەژمار ناکرێن.

ڕووداو: زۆر باشە بەردەوام پەیوەندی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبووە و زۆریش لە سەرکردەکانی کورد ستایشی ئەو پەیوەندییەیان کردووە، لە دوای سەردانی بەڕێز سەرۆککۆماری ئێرانەوە بۆ ئێراق و بۆ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکان چوونەتە چ ئاستێکەوە، چۆن کاری زیاتری لەسەر کراوە؟

فەرامەرز ئەسەدی: تەماشاکە، پەیوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کورد لە بەیانییەکەی 22ی ڕێبەندان بەتەواوی نزیک و پێکەوە گرێدراو بوو، هەڵبەت ئەو پەیوەندییە بەر لە کۆماری ئیسلامییش بوو و دڵنیا بن سەتان ساڵی دیکەیش ئێمە مەحکومین بەو پەیوەندییە، چونکە لە هەر حاڵەتێکدا هاوبەشییەکانمان بە ڕادەیەک زۆرن و، پەیوەندییەکانمان بە ڕادەیەک زۆرن، لەوانەیە هیچ حکومەتێک و هیچ پیلانگێڕییەک، هیچ ئاژاوەگێڕییەک نەتوانێت ئەو دوو گەلە لە یەکدی جیا بکاتەوە. لەو ماوەیەدا ئێمە هەموو کات لەگەڵ برا کوردەکانمان لە هەرێمی کوردستان دۆخمان، دۆخێکی دوولایەنە بووە، خزمەتگوزارییەکان دوولایەنە بوون، پەیوەندییەکان دوولایەنە بوون، بەکارهێنان دوولایەنە بوون، هەندێک کات دوژمنە هاوبەشەکانمان بەدوای ئەوەوە بوون کە ئێمە نێوانمان سارد ببێتەوە، بۆیە ئەوانەی لایەنگری ئەم دۆسیەیە [پەیوەندیی باش] بوون و پێیەوە سەرقاڵ بوون، چ لە هەرێمی کوردستان و چ لەنێو کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە شێوەیەک بابەتەکەیان ئیدارەدا کە ئەمڕۆ لە بەرزترین ئاست ئێوە دەبینن، کە لە ساڵی دواییدا سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئەم بەرنامەیە بەردەوامە و ئەو گەشتانە بەردەوام دەبن. لەو لاوە سەرۆکی بەڕێزی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، سەرۆکوەزیران و حیزبەکان و حکومەت و وەزیرەکان بە شێوەی مانگانە، هەفتانە هاتوچۆ دەکەن، کە هەر لە ئەم ساڵدا ئەم بابەتە چەندین جار کراوە و پەیوەندییەکان زۆر گەرم و نزیکن.

ڕووداو: لە چەند بوارێکدا دەمەوێت پرسیار بکەم، لە بواری بازرگانی، لە بواری فەرهەنگ و کولتووری و هەروەها لە بواری ئاساییشەوە؛ بەڵام شتێک بۆ من سەرنجڕاکێش بوو ئێستا، چۆن گوتت ئیقلیمی کوردستان، پێموابێت لە وڵاتانی دەوروبەردا ئێران زۆر بە ڕاشکاوی باسی کوردستان دەکات و دەڵێت ئیقلیمی (هەرێمی) کوردستان، چۆن ئێران لەچاو وڵاتەکانی دیکە ناوی هەرێمی کوردستان بە کوردستانیشەوە دەبات؟ چونکە هەندێک شوێنی دیکە تەنیا دەڵێن، ئیقلیم یان دەڵێن باکووری ئێراق، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت هەرێمی کوردستان.

فەرامەرز ئەسەدی: چونکە ئێمە کوردستان، هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان لە درێژکراوەی کولتووری ئێران دەبینین، بۆ ئێمە خۆشەویستن، بەڕێزن و ئێمە زۆر وەکوو ئەو وڵاتانە لە هەمبەر کورد ئەو دیدگایەمان نییە، ئێمە لەنێو وڵاتی خۆمان پارێزگای کوردستانمان هەیە، ئێمە لەنێو تاران شاڕێگەی کوردستانمان هەیە، کوردستان و ئێمە لە بواری کولتووری، کۆمەڵایەتییەوە؛ خەڵکەکەی خەڵکی ئێمەن، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێمە کوردن و منیش کوردم و شانازیشی پێوە دەکەین بە کوردبوون، شانازی دەکەین کە ئێمە بەشێک لە خەڵکەکەمان کوردن و هەرێمی کوردستانیش بە خەڵکی خۆمان دەزانین، تێڕوانینمان بۆ هەرێمی کوردستان وەکوو تێڕوانینی خەڵکی دیکە نییە.

ڕووداو: دەتانەوێت بۆ ئەمساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بگاتە چەند؟ بەرەو کوێ بچێت؟

فەرامەرز ئەسەدی: تەماشا بکە، من گەیشتوومەتە خزمەت گەورە پیاوانی هەرێمی کوردستان و قسەم لەگەڵ کردوون، لە خزمەت بەرپرسانی حیزبی و حکومی قسەم کردووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرنامەی هەیە کە پەیوەندییەکانی لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێبدات، بابەتی ئابووریش هەڵاوێر نییە؛ بۆ ئێمە گرنگە و لەپێشینەیە. برایانی ئێمە و بەرپرسانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان، برا سیاسییەکان، دەستەبژێرە سیاسییەکان، بەرپرسانی حکومی و حیزبی هەر لەو بوارەوە ڕەزامەندیی خۆیان پیشانداوە، ئەوانیش وتیان کە ویستی ئێمە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە و ئینشائەڵڵا ئێمە هەردوو لایەن بەدوای ئەوەوەین کە پەرە بەو پەیوەندییانە بدەین. هەر ژمارەیەک کە هەیە لەوانەیە باش بێت، بەڵام لە ئاستی ڕەزامەندیماندا نییە.

ڕووداو: لەبارەی بازرگانییەوە، پێشتر کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداریی زۆرتری هەبوو لە پێشانگە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان لە هەولێر بەتایبەتی، دەزانم لە سلێمانی زیاترە، بەڵام پرسیارەکەم ئەوەیە، پێشانگەی بازرگانیی دەوڵەتی ئێران بۆ خۆی لە هەولێر دەکرێتەوە؟ لە داهاتوودا لە بەرنامەتاندایە؟

فەرامەرز ئەسەدی: بێگومان، بێگومان، بەڵێ، پێشانگە گەورەکان؛ ئینشائەڵڵا ئێوە دوای جەژنی نەورۆز دەیبینن، لە مانگی دووی ساڵی 1404 ئێوە بێگومان پێشانگەیەکی گەورە لە هەرێم دەبینن و بەدوای ڕاوێژیشین، ئەوەش بڵێم یەکێک لە دانیشتنە گرنگەکانی من کە لە یەکەم دانیشتنەکان بوو لەگەڵ ژووری بازرگانیی هەرێمی کوردستان و هەولێر بوو، لەگەڵ ئەوانیش ڕێککەوتنێکمان هەبووە کە ئینشائەڵڵا هەم لەگەڵ پارێزگاکانی دەوروبەر و هەم لەگەڵ تاران و بەگشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکەوە کار بکەین، هەم لە پێشانگەکانی دیکەدا پێکەوە بەشدار بین و هاوڕێیان بانگهێشت بکەین و بۆ خۆمان بێین بە شێوەی سەربەخۆ لێرە کار بکەین.

ڕووداو: هەر لەبارەی پەیوەندییەکان و هاتوچۆی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانەوە، هاتن و چوون هەیە، خەڵکی هەرێمی کوردستان دەڵێن، ئەو ئاسانکارییەی هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتیی ئێرانی کردوویەتی، با کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بۆ هاووڵاتیی ئێراقی و هەرێمی کوردستانیش بیکات، بۆ نموونە کاتێک بە ئۆتۆمبێلی خۆت دەچیتە ئەودیو و پێویستە بڕێک پارە بدەیت، 250 دۆلارە پێم وابێت، بەنیاز نین کار بکەن لەگەڵ حکومەتی ئێراندا بۆ کەمکردنەوەی ئەو پارەیە، کە خەڵک بە زۆری دەزانێت؟

فەرامەرز ئەسەدی: لەسەر ئەم بابەتانەش بڕیاربوو لەگەڵ پارێزگارەکانی پارێزگا سنوورییەکان، ئێوە دەزانن لەنێو ئێران ڕێکخراوی جۆراوجۆر هەن، ئەم بابەتە تایبەتە بە سنوور و کاری سیستمە گومرگییەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند یاسایەکی هەیە کە ساڵانە دەردەچن، تەنانەت بۆ دەرچوونی خۆمان. ئەگەر کەسێکی ئێرانی بۆ نموونە ئەمساڵ یەک جار بێتە هەرێمی کوردستان، باجێکی دەرچوونی کەمی هەیە، جاری دووەم زیاتر دەبێت، جاری سێیەمیش هەر بەو شێوەیە؛ بەڵام بۆ کەسانی ئێراقی، ئەو برایانەی کە لە هەرێمی کوردستانەوە دەچن، یان ئەو خێزانانەی کە دەچن، ئەوە نەگۆڕە. سەبارەت بە ئۆتۆمبێل، وابزانم بابەتێکی جیهانییە، کە دەبێت ئەوە لە ڕێگەی گومرگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پارێزگا سنوورییەکان و ئەو سنوورانەی ئۆتۆمبێل هاتوچۆیان پیدا دەکات و ژمارە دەکرێن، بەدواداچوونی بۆ بکەین و پرسیار بکەین.

ڕووداو: یەکێک لە کارەکانت ئەوە دەبێت کە پێداگری بکەن لەسەر کەمکردنەوەی؟

فەرامەرز ئەسەدی: ئەمڕۆ من لێرە ناتوانم بەڵێنێک بدەم کە بەڵێ دەتوانین کەمی بکەینەوە یان نا، بەڵام دەکرێت بەدواداچوونی بۆ بکرێت، دەتوانین پرسیار بکەین بۆ ئەوەی بزانین دۆخەکەی چۆنە، بەڵام پێم وا نییە 250 دۆلار بێت. واتا ئێستا 250 دۆلار وەردەگرن بۆ یەک ئۆتۆمبێل کە بێتە نێو ئێران؟

ڕووداو: من وام بیستووە، بەڕاستی من خۆم نەڕۆیشتووم.

فەرامەرز ئەسەدی: یان نا نا، دەمەوێت بەو شێوەیە بیڵێم، ئێوە 250 دۆلار دەدەن، تاوەکوو یەک ساڵ بەو ئۆتۆمبێلە هەرچەند جارێک بچن نەک بۆ یەک جار. بەڵێ، تۆ دەتوانیت بە ئۆتۆمبێلی خۆت بچیت سەرانسەری ئێران بگەڕێیت، نەک یەک جار، چوار یان 5 جار لە ساڵدا دەتوانیت بچیت، پێم وا نییە زۆر بێت، ئەمڕۆ بۆ کەسانێک کە بازرگانن و دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لێرەوە بەڕێبکەون و بچن بۆ مەشهەد، یەزد، شیراز، لەبری ئەوەی کە بچن ئۆتۆمبێل بە کرێ بگرن، یان بە گەشتی ئاسمانی بچن، ناکاتە پارەی یەک تیکت کە بۆ نموونە لە هەولێرەوە بیانەوێت بچنە تاران و بگەڕێنەوە. بە ئۆتۆمبێلی خۆی دەچێت یەک مانگ لە ئێران دەگەڕێت، 250 دۆلار دەدات و چەندین جاریش دەتوانێت بچێت.

ڕووداو: یەک جار نا مەبەستم ئەوەیە لێی دەسەنرێت، بەڵام خەڵک هەیە یەک جار دەچێت. بڕیارێک هەبوو لەنێوان پارێزگارەکانی سلێمانی، هەولێر، سنە و ورمێ؛ ئەوانە لەگەڵ قایمقامەکانی ئەو سەر سنوورانە لانی کەم سێ مانگ جارێک کۆبوونەوەیەکیان هەبێت بۆ ئەوەی دۆخەکە هەڵبسەنگێنن، بەڵام ئەمە جاروبار کێشەی تێدەکەوێت یان دوادەخرێت و ناکرێت، ڕۆڵی جەنابتان چییە؟

فەرامەرز ئەسەدی: تەماشا بکە، لەو بابەتەدا بە ئینسافەوە بڵێن، لەبەر ئەوەی کاری هەردوولا زۆرە و پرسە کارگێڕی و کار و کێشە و بەربەستەکانی پارێزگارەکان زۆرن، لەوانەیە پێڕانەگەن سێ مانگ جارێک، بەڵام من بەر لەوەی بێمە ئێرە، ڕۆیشتین لەگەڵ پارێزگارەکان قسەمان کردووە، هەر ئەمڕۆ من بە ئێوە بڵێم، دوو پارێزگاری کوردستان و کرماشان لە نۆرەدان، لە ڕکابەریدان و داواکارییان هەیە دانیشتنی پارێزگارەکانی هەرێم و پارێزگاکانی سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەنێو پارێزگای خۆیان بەڕێوەبچێت، کە ئێمە وتمان ئەو دانیشتنە دوای سەری ساڵ، یان دوای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان؛ هەردوو خوازیاری ئەو بابەتەن، هەم پارێزگای کرماشان و هەم پارێزگای کوردستان، چونکە دانیشتنی ورمێ بەڕێوەچوو، لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە هەولێرەش بەڕێوەچووە، ئێستا نۆرەی یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە، هەردوو پارێزگا داوا دەکەن.

ڕووداو: هەندێک جار گلەیی دەکرێت دەروازە سنوورییەکان لە کاتی بەفر و بارانی زۆردا لە دیوی ئێرانەوە دادەخرێت، لە کاتێکدا بڕیار وایە هیچ کاتێک دانەخرێت جگە لە ڕۆژەکانی نەورۆز و جەژنی قوربان و ڕەمەزان، بۆچی لەو دیوەوە کارئاسانی زۆرتر ناکرێت؟ تەنانەت لە کاتی بەفر و بارانی زۆریشدا دەروازەکان دانەخرێن و هەر کراوە بن؟

فەرامەرز ئەسەدی: تەماشا بکە، ئەوەی کە لەوبەر ڕوودەدات، دڵنیا بن بۆ سەلامەتیی خەڵکە، ئێوە دەزانن، سنوور، ئۆتۆمبێلە قورسەکان، بارهەڵگر و تانکەرەکان کە ئێوە دەیانبینن، ئۆتۆمبێلی زۆر قورسن و لە بەفر و باران و بەستەڵەک و ڕێگە کوێستانی و پێچەڵانەکاندا هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دیکە و خەڵک مەترسیدارن، هەندێک جار ئێمە لەنێوخۆی وڵاتیش لەنێوان دوو شار کاتێک بەفر و باران دەبارێت بۆ ماوەیەک تاوەکوو ڕێگە پاکبکرێتەوە، جا ڕۆژێکە، چەند کاژێرە، یەک شەوە، هەر چۆنێک بێت، ئێمە دێین ئەو ماوەیەی کە ڕێگە مەترسیی هەیە، تاوەکوو وشک دەبێتەوە یان لە بەفر ڕادەماڵدرێت، دەیبەستین. بێگومان لەو ڕێگەوبانانە، لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلی گەورە هاتوچۆی زۆریان هەیە و مەترسیدارن، ئەو ڕووداوانە لە کاتی بەفر و بەستەڵەکدا ڕوو دەدەن. ئەوە لە ئێران قبووڵ بکەن کە بۆ پاراستنی گیانی خەڵکەکەی و گیانی شۆفێرەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەو کارە دەکات، گوشار نەهێنین با ئەوە بەردەوام بێت بۆ سەلامەتیی خەڵک.

ڕووداو: هەر لەبارەی سنوور، بەڵام ئەم جارە لە بارەی ئاساییشی سنوورەوە، ڕێککەوتنێک هەیە لەنێوان ئێران و ئێراق، هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، بڕیاریش وابوو کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەر سێ لایەنەکە لە هەولێر ئەنجامبدرێت بۆ ئاساییشی سنوورەکان و پاراستنی ئاساییشی سنوورەکان. یەکەم، کۆبوونەوە کەی ئەنجامدەدرێت یاخود نا؛ دووەم، بەپێی ڕێککەوتن کە هەرسێکیان کردوویانە، وەکوو خۆی دەڕوات تاوەکوو ئێستا؟

فەرامەرز ئەسەدی: تەماشاکە، سنووور هاوبەشە، سنووری یەک لایەن نییە، بەکارهێنانی، ئاساییشی، ئابوورییەکەی بۆ هەردوو لایەنە و هەردوو لایەنیش لە هەمبەر لایەنی بەرانبەر بەرپرسیارییەتییان هەیە، هەندێک جووڵە لەو سنوورە هەبوو کە بە شێوەی ئاسایی هەر سێ لایەن هەرێمی کوردستان، بەغدا و تاران پێکەوە ڕێککەوتن بۆ پاراستنی ئاساییشی سنوورە هاوبەشەکان و لیژنەیەک پێکبهێنن، کە ئەو لیژنەیە پێکهاتووە، چەندین دانیشتنیان کردووە؛ بەڵێ هەندێک لەو ڕێککەوتنانە جێبەجێ کراون و هەندێکیشیان بە سستی دەچنە پێشەوە. زۆرزۆر ئاساییە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدواداچوونی بۆ دەکات تاوەکوو جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکەی، کە پێکەوە کردوومانە لەنێوان دوو وڵاتی ئێران و ئێراق و هەرێمی کوردستان، کە ئەو سنوورانەی ئێمە نیگەرانیمان لەسەریان هەیە، لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانە و بەدواداچوونی بۆ دەکات. بە شێوەی ئاسایی دانیشتنی زۆر لە هەولێر بەڕێوەچووە و ئەو دانیشتنانە بەردەوام دەبن، بەو شێوەیە نییە و پشتگوێ ناخرێت تاوەکوو ئەنجامی کۆتایی دانیشتنەکان بەردەوام دەبن.

ڕووداو: نیگەرانییەکانتان زۆرە؟

فەرامەرز ئەسەدی: بەڵێ، ئاساییش بۆ ئێمە، یەک کەس ئەگەر ڕووداوێکی بۆ بێتە پێشەوە، زۆر گرنگە؛ کەسێکی ئێمە، کارمەندێکی ئێمە، کەسێک دەروونی نائارام بێت بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرنگە، بۆچی؟ چونکە هەندێک کەس سەبارەت بەو بابەتە بەرپرسیارییەتیی هەیە، هەر کەسێک لەو پرسەدا بەرپرسیارییەتیی خۆی دەبێت جێبەجێ بکات؛ کە خەڵک هەست بە ئاساییش بکەن.

ڕووداو: لەو بڕوایەدان نیگەرانییەکان بەئاسانی چارەسەر ببێت و بڕەوێنەوە؟

فەرامەرز ئەسەدی: 100%، 100%، چۆن تاوەکوو ئێستا بووە، دوای ئەوەش ئینشائەڵڵا دەبێت.

ڕووداو: تاوەکوو ئێستا سەتا چەندی ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ کراوە؟

فەرامەرز ئەسەدی: تەماشاکە، قۆناخ بە قۆناخ، دوو یان سێ قۆناخی بەتەواوی و بە باشی جێبەجێ کراوە، هەڵبەت من لەم لیژنەیەدا ئەندام نیم، زانیاریی وردم نییە، بەڵام ئەوەی بەدواداچوونم بۆ کردووە، سێ یان چوار قۆناخی بەسەرکەوتوویی تەواو جێبەجێ کراوە، لەو دوو یان سێ قۆناخەی کۆتاییداین کە بێگومان ئەوانیش جێبەجێ دەکرێن، بەڵام هەم ئێراق و هەم هەرێم لەژێر گوشاری دەرەکیشدان و ئێمە لەوە تێدەگەین، بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکەین کە بە هەر شێوەیەک، دۆستانە و برایانە بە ئەنجامی کۆتایی بگەین.

ڕووداو: با لە سنوور هەندێک بێینە ئەمدیو، بە تایبەتیی ئێران بەردەوام ڕۆڵی هەبووە لەنێوان یەکێتی و پارتی و لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنان و لەو بابەتانەدا لە ڕابردوو و ئێستادا. ڕۆڵی ئێران چییە لە لێکنزیککردنەوەی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت و کابینەی دەیەمی هەرێمی کوردستان؟ چ کارێکتان لەم بارەیەوە کردووە؟

فەرامەرز ئەسەدی: ببینە، یەکەم سوپاس بۆ خوای گەورە پیاوانی هەرێم، بەتایبەتیی دوو حیزبی گەورە و ڕیشەدار و خاوەن سەرچاوەی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان، واتە یەکێتیی نیشتمانی و پارتی، خۆیان بەتەواوی لە هەموو کاروبارەکان تێدەگەن و هەم ئیدارەی دەدەن، ئێمە وەکوو برای سێیەمی ئەو دوو برایە، کە هەموو کات پێکەوە بوون و لە تەنیشت یەکدی بوون؛ تۆ ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ مێژوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووکات قسەکەی ئەوە بووە، چ بەر لە دامەزراندنی هەرێم و چ دوای پێکهێنانی تاوەکوو ئێستا، پێشنیازی برایانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکگرتوویی بووە لە هەرێمی کوردستان، ئێوە پرسیار بکەن لە گەورە پیاوان، لە دەستەبژێرەکان، سەرکردەکانی کورد، بەرەی کوردی لە کوێ پێکهات؟ بەرەی کوردستانی چۆن پێکهات و زۆربەی ڕێککەوتنەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، نێوان کورد و بەغدا چۆن بووە؟ هەموو ئەوانە لە ڕێگەی ئەو دیدگا خێرخوازانە و برایانە و دڵسۆزانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە، ئەمڕۆش ئێمە ئەگەر برایانی یەکێتی نیشتمانی و برایانی پارتی پێشنیازی ئێمە ببیستن، ڕاوێژی برایانی ئێمە ببیستن، ئەم دووانە دەبێت لە تەنیشت یەکدی حکومەت پێکبهێنن، بە شێوەی ئاسایی حیزبە بچووکترەکانیش لەو چوارچێوەیەدا دەبێت هاوکاریی ئەو حیزبە گەورانە بکەن، نەک ئەوەی کە سەرکێشی بکەن، چونکە ئێوە هەر ڕۆژێک کە لەو سەرکێشییانە هەبێت، ڕۆژێک لە بەرنامەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە خەڵکەکەت دوادەکەویت، بۆیە ئەگەر حکومەت زووتر پێکبهێنرێت، ئەوە حکومەت زووتر دەتوانێت بۆ پلانەکانی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە خەڵک بەرنامەی دابڕێژێت و ئینشائەڵڵا بە ئامانجی کۆتایی بگات، کە خزمەتە بە خەڵک.

ڕووداو: گوتت ئەگەر یەکێتی و پارتی گوێمان لێ بگرن. گوێتان لێ دەگرن؟

فەرامەرز ئەسەدی: ڕێزمان لێ دەگرن، گەورەپیاوانی یەکێتی و پارتی هەموو کات ڕێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان گرتووە و لە بەرانبەریشدا کۆماری ئسیلامیی ئێرانیش ڕێزی لەو هاوڕێیانە گرتووە، ئێمە دۆست و برا بووین و 46 ساڵە پێکەوە کار دەکەین، زۆرزۆرزۆر ئاساییە ئەو دوو برایە کە پێکەوە کاریان کردووە چ، لە هەرێمی کوردستان و چ لە ئێراق، هەندێک جار لەنێوان خۆیان جیاوازیی بۆچوونیان هەبووە، هەموو کات ئەوە بووە، لەنێوخۆی کۆماری ئیسلامییش هەیە، لەنێو خێزانیشدا هەیە، لە هەرێمی کوردستانیش ئەوە زۆر ئاساییە کە ئێوە بۆچوون، بەرنامە و داواکارییەکانتان جیاواز بێت لەگەڵ برایەکەت، ئەو بابەتەش لەنێوان یەکێتیی نیشتمانی و پارتی هەیە، بەڵام هیچ کات ئەو ناکۆکییانە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە نەتوانن پێکەوە کار بکەن، هەموو کاتیش پێکەوە ناکۆکییان هەبووە، هیچ کات ئەو دووانە بەبێ ناکۆکی نەبوون، بەڵام سەرەڕای هەبوونی ناکۆکی، هەموو کات پێکەوە لەسەر ئامانجە گەورە کوردییەکەی خۆیان کاریان کردووە.

ڕووداو: لەبارەی ڕۆڵی ئێران لە فەرهەنگ و کولتوور کە خۆی ئێران ئیمپراتۆرییەتە لەو بابەتەدا خەڵکی هەرێمی کوردستانیش زۆر جار کاریگەریی کولتووری ئێرانیان لەسەرە ڕۆڵی ئێوە چییە لە بڵاوکردنەوە یان لە گرنگیدان بە لایەنی ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستانە چیتان هەیە چیتان بۆ خەڵک کردووە؟

فەرامەرز ئەسەدی: سەیرکە، سوپاس بۆ خوا کاتێک کە من دەچمە کۆبوونەوە، زۆربەی هاوڕێیان و گەروەپیاوان کە لە هەرێمی کوردستانن لە حکومەت، لە دەوڵەت و لە حیزبەکاندا، هەموویان فارسن و هەموویان فارسی قسە دەکەن، ئەگەر کەسێکی ئێرانی بۆ یەکەمجار لە هەر شارێک بێتە هەرێمی کوردستان هەست بە نامۆیی ناکات، بە لانی زۆرەوە، [دوای] یەک یان دوو ڕۆژ دەتوانێت بە هەمان زمانی فارسی لە هەرێمی کوردستان کاروبارەکەی ڕایی بکات، ئێوەش باشتر لە من دەزانن خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە سەتان کەس کە تەنانەت یەک وشەش زمانی فارسی نازانن، دەچنە ئێران و بەبێ هیچ گرفتێک سەردانی هەموو شارەکانی ئێران دەکەن و دەگەڕێنەوە. ئەوەی کە ئێمە بمانەوێت یەک بەرنامە و یەک ستراتیژیمان بۆ ئەو کارە هەبێت، بەگشتی ئێمە برا کوردەکانمان خۆش دەوێت و برا کوردەکانیشمان لە هەرێمی کوردستان پەیوەستن بە کولتووری ئێرانەوە، بۆچی؟ چونکە ئەوە بە کولتووری دایکیی خۆیان دەزانن. هاوبەشییەکانی ئێمە زۆرزۆرن، هەم هاوبەشییە سرووشتییەکان، هەم مرۆیی، هەم جوگرافی و هەم مێژوویی، هەم کولتووری و هەم کۆمەڵایەتی. من پرسیارێکم لە هاوڕێیانی خۆمان کرد، نازانم ئەوە لە تەلەڤیزیۆنیش پەخش دەکرێت، وتم ئێوە بچن بەدواداچوون بۆ هاوبەشییەکانی نێوان کورد و هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان و دراوسێکان بکەن، ببینن زەماوەندی کورد لەگەڵ ئێرانییەکان و نەتەوە و وڵاتانی دیکە بەراورد بکەن، بزانن ئەو جۆرە پەیوەندییانە چەندە؟ بە هەرحاڵ زەماوەند بابەتێکی زۆر گرنگە، دەتەوێت ژیان هەڵبژێریت و لە زۆربەی ماڵەکان دەبینیت یان بووک ئێرانییە یان زاوا ئێرانییە، لە ئێرانیش بە هەمانشێوە. نەک تەنیا بڵێین کە ئێستا ئێوە برایەکی کوردن.. بۆ نموونە؛ لە دیانا لەگەڵ پیرانشار، نا؛ هەولێرییەک لەگەڵ ئیسفەهانییەک، لەگەڵ یەزد، لەگەڵ تاران، سلێمانی بەهەمانشێوە و پێچەوانەکەی، زەماوەند ئێجگار زۆرە. ئەوە کاری ئێمە نییە کاری حکومەت نییە و زۆرەملێیەکی تێدا نییە.

ڕووداو: زۆر زیادە، مەبەست ئەوەیە کەم بکرێتەوە یان هەر بەردەوام بێت؟

فەرامەرز ئەسەدی: نا نا، قسەکەم ئەوەیە ئەو هاوبەشییە گەیشتووەتە ئاستێک کە هیچ پێویست بە پلان ناکات، خەڵک خۆیان یەکدییان قبووڵ کردووە و ئێمەش حەز دەکەین زیاتر بێت.

ڕووداو: با لەسەر ئاستی زانستی پرسیار بکەم زمانی فارسی لە زانکۆکانی کوردستاندا ئەوەندەی هەیە بۆ خوێندن لە خوێندنی باڵا مەبەستمە لێی ڕازین؟

فەرامەرز ئەسەدی: لە هەرێمی کوردستان، من پێشینەیەکم لە هەرێمی کوردستان هەیە، لەگەڵ زانکۆکانیش بێ پەیوەندی نەبووم، لەگەڵ دەستەبژێر و بەرپرسەکانیش پەیوەندیم هەبووە و هەیە، زۆرزۆر خوازیار بوون و وانەی زمانی فارسی لە زانکۆکان دەگوتراوە، تیمێک بە ناوی تیمی زمانی فارسی پێکهات، زۆر لە خوێندکارەکان زمانی فارسییان خوێند و لە بازاڕی کاری ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانیش زمانی فارسی پێویستیی خەڵکە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بابەتەی کە ئێوە گوتتان، پەیوەندیی بازرگانی، کڕین و فرۆشتن و هاتوچۆ و وەبەرهێنان، چ وەبەرهێنانی ئێرانی لە هەرێم و پێچەوانەکەی بە شێوەی ئاسایی ژمارەیەک لەو کەسانە پێویستن کە بتوانن لەو کارگە و کۆمپانیایانە لەگەڵ بازرگانان و لە پێشانگەکان بە زمانی فارسی قسە بکەن، سرووشتییە کە هەرچەندە زیاتر بن ئێمە زیاتر چێژ وەردەگرین.

ڕووداو: بینەرەکانم ڕەنگە ئەو پرسیارە بکەن و بڵێن، ئەم پەیوەندییە باشەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای هاتنی دۆناڵد ترەمپ کێشەی تێناکەوێت؟ کاریگەریی نابێت؟ تەسک و کورت نابێتەوە؟

فەرامەرز ئەسەدی: ببینە، کورد و ئێران، هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بنیادنەری پەیوەندییەکانیان ئاغای ترەمپ یان کەسانێکی دیکە نەبوون، ئاغای ترەمپ چوار ساڵی دیکەیش سەرۆککۆمار بووە، دژی ئێران هەر چی هەبوو و توانیویەتی هەوڵی داوە، ئەو پەیوەندییەم گوت، ببینە ئێمە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ حکومەتی بەعس و ڕژێمی بەعس هەشت ساڵی ڕێک لە شەڕدا بووە، یەک ساڵیش پێشتر و دواتری، واتا 10 ساڵ پەیوەندییان نەبووە، من بە ئێوە بڵێم هەر لەو 10 ساڵەدا پەیوەندیی گەلی کوردستان و ئێران پچڕاوە؟ پەیوەندی و هاتوچۆی خێزانی پچڕاوە؟ کە سەددام هەرچی هێز و توانای هەبوو هێنابوویە سەر سنوورەکان، خۆیشی ئەو پەیوەندییەی نەویستووە، توانای سەددامیش کەم نەبوو، ئێمەش لە شەڕدا بووین ئایا ئەم پەیوەندییە پچڕا؟ نا. من بە ئێوە بڵێم کە ترەمپ و دوای ترەمپ و بەر لە ترەمپیش لەسەر پەیوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کاریگەریی نابێت. هەڵبەت پێیان خراپ نییە لەنێوان سنوورەکانی ئێران دیوار هەڵچنن، ئەگەر بتوانن ئەم کارە دەکەن.

ڕووداو: بە زمانی کوردی پەیامت چییە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان؟ ئەوەندەی دەتوانیت؟

فەرامەرز ئەسەدی: ئەگەر بتوانم.

ڕووداو: بێگومان دەتوانیت.

فەرامەرز ئەسەدی: زۆرزۆر حەز دەکەم بتوانم لەگەڵ خەڵکی کوردی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی قسە بکەم. زۆرزۆر سوپاسیان دەکەم لە ئەو چەند ساڵە میواندارییان کردووین، سوپاس بۆ خوا پەیوەندیمان زۆرزۆر لەگەڵیان باش بووە، سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم، بەتایبەت حکومەتی هەرێم و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان، سوپاسیان دەکەم لەگەڵمان بوون، ئیشەڵڵا لە داهاتوویش لەگەڵ یەکدین و ئەوەی کە ترەمپ هات و کێ چوو، ئەوە ناتوانێت کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانمان هەبێت.

ڕووداو: زۆر سوپاس، کوردیەکەت زۆر خۆشە. زۆر سوپاس بەڕێز فەرامەرز ئەسەدی، سەر کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، سوپاست دەکەم، کاتم گرتیت.

فەرامەرز ئەسەدی: ئینشائەڵڵا بتوانین زیاتر لەگەڵ یەکدی قسە بکەین و زیاتر پەیوەندیمان هەبێت، سوپاست دەکەم.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 238 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-02-2025 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 10-02-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-02-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 10-02-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 238 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.131 KB 10-02-2025 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!