ئەم هەفتەیە بڕیارە پارتی و یەکێتی بۆ جاری شەشەم کۆببنەوە سەبارەت بە کابینەی نوێی حکومەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە #09-02-2025#، لەم هەفتەیەدا بڕیارە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کابینەی نوێی حکومەت یەکێتی و پارتی کۆببنەوە کە دەبێتە شەشەم کۆبوونەوە.
ئاماژە بەوەشکرا، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا واژۆی کۆتایی لەسەر ڕەشنووسی ئیدارەی کابینەی نوێی حکومەت بکرێت و پۆست و دەسەڵاتی پۆستەکان ڕێککەوتنیان لەسەر بکرێت.[1]