خۆپیشاندانی مامۆستایان فراوانتر دەبێت و کەمێکی تر بەڕێدەکەون بەرەو #هەولێر# بە بەشداری کردنی چەندین هاووڵاتی بۆ پشتگیریکردن لە مامۆستایانی مانگرتوو.
ئەمڕۆ شەممە #09-02-2025#، بڕیارە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خۆپیشاندانی فراوان لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن بۆ پشتگیری مانگرتووانی سلێمانی و لە ئێستادا 2025 چەندین هاووڵاتی لە بەردەم خێمەی مامۆستایان ئامادەن بۆ بەڕێکەوتن لەگەڵ مامۆستایان بەرەو هەولێر بە مەبەستی پشتگیریکردن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ڕابردوو لە #سلێمانی#یەوە مانگرتووان ڕایانگەیاندبوو، لەبازگەی دێگەڵە و سماقۆڵی ڕێگە بە هیچ کەسێکی سنووری ئەمدیو نادرێت بچێتە ناو شاری هەولێر بەڵام سەرباری هەر ڕێگریکردنێک ناوەستن و بەردەوام دەبن تا مافی خۆیان وەردەگرن.[1]