مامۆستایانی ناڕازی شارۆچکەی #کۆیە# ئامادەکاریان کردووە و لەپاڵ دەنگی مامۆستایانی مانگرتووی #سلێمانی#ن و کەمێکی دیکە بڕیارە بەرەو #هەولێر# بەڕێبکەون بۆ داواکردنی مافەکانیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە #9-02-2025#، مامۆستایانی ناڕازی لە شارۆچکەی کۆیە شانبەشانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی بۆ پشتگیری کردن لە مافەکانیان دژی دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایان بەرەو هەولێر بەڕێدەکەون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەر لە ڕێگای دەستگیرکردنی نوێنەری مامۆستایان و داخستنی سنووری نێوان شارەکان هەوڵی کپ کردنەوەی خۆپیشاندانەکان دەدات، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی هێشتا مووچەی مانگی 12ی لایە و تا ئێستا 2025 دابەشی نەکردووە.[1]