دوای ئەوەی پەڕڵەمانتارانی #نەوەی نوێ# بەڵێنیاندابوو بەشداری خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان بکەن گەیشتنە #دێگەڵە# و چاوەڕوانی مامۆستایانی ناڕازی دەکەن بۆ ئەوەی بچنە #هەولێر#.
ئەمڕۆ یەکشەممە #09-02-2025#، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەڕڵەمانتارانی نەوەی نوێ لە بەردەم خێمەی مامۆستایانی مانگرتوودا بوون لە #سلێمانی# بۆ پشتگیریکردنیان و دوای بەڕێکەوتنیان بۆ هەولێر .
ئاماژە بەوەشکرا، لە ئێستادا پەڕڵەمانتارانی نەوەی نوێ گەیشتوونەتە دێگەڵە و چاوەڕوانی مامۆستایانی ناڕازین بگەن و بچنە ناو هەولێر.
هاوکات پەڕڵەمانتارانی نەوەی نوێ دەشڵێن، هیوادارن مانگرتووانیش ئاگاداربن ئەمە پلانی دەسەڵات نەبێت بۆ لەباربردنی هەوڵەکانیان. [1]