ناو: ئۆفرا
ناوی باوک: بێنگیۆ
ڕێکەوتی لەدایکبوون:
03-05-194303-05-1943
ژیاننامە
پڕۆفیسۆر عەفرە بێنگیۆ، توێژەرێکی باڵایە لە سەنتەری موشێ دایان بۆ لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا. سەرۆکی بەشی پرۆگرامی لێکۆڵینەوەی کوردییە لە سەنتەری مۆشی دایان. هەروەها لە کۆلیژی شالێم لە بەشی لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا وانەبێژ بووە.
پسپۆڕە لە بوارەکانی:
- مێژووی هاوچەرخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
-سیاسەتی نوێ و هاوچەرخی ئێراق.
- مێژووی هاوچەرخی تورکیا و کورد.
ھەروەھا خولیای کلتور و ئەدەبیاتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، چەند شیعر و پەخشانی لە زمانی عەرەبی و کوردی تورکی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عیبری. میوانداری زانستی زانکۆکانی ئیمۆری و پەکین و بۆگاچی و پەیمانگای واشەنتۆن بووە. چەندین لێدوان و وتاری لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانی لە سەرانسەری جیهان پێشکەش کردووە. بە بەردەوامی وەک شرۆڤەکارێک لێدوان بۆ میدیا ئیسرایلی و جیهانییەکان دەدات.
دانەری چەندین پەرتووکە:
1-شۆرشی کورد لە ئێراق، (1989- بەزمانی عیبری).
2-سەددام لە بارەی قەیرانەکانی کەنداو دەدوێت، کۆکردنەوەی چەند بەڵگەنامەیەکە (1991).
3-گوتاری سیاسی و زمانی هێز (1996- بە زمانی عیبری).
4-جیهانی سەددام (1998).
5-هۆنراوەکانی خۆشەویستی و شەرابی ئەبو نەواس (1999- بە زمانی عیبری).
6-کەمینەکان و دەوڵەت لە جیهانی عەرەبیدا (بەهاوکاری گابریل بن دور) – (1999).
7-ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە نێوان نەریت و گۆڕان (1999- بەزمانی عیبری).
8- پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل: گۆڕانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، (چاپی دووەم 2010).
9- مەحمود دەروێش: وەک گوڵی بادەم یان زیاتریش، (بەهاوبەشی لەگەل شموێل ڕیگۆلانت) (2008-بەزمانی عیبری).
[1]