قۆناغی دووەمی یارییەکانی خولی تازەپێگەیشتووانی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دەستیان پێکردوو لە یەکەم یاری خۆی لەو قۆناغەدا، تیمی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگەکەی بووە میوانی
یانەی وەرزشی دهۆکیانەی وەرزشی دهۆک.
ئەو یارییە لە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی
07-02-202507-02-2025 و لەسەر یاریگەی یانەی دهۆک ئەنجامدرا و هەر لە سەرەتاوە یاریزانانی پێشمەرگە بۆ سەرکەوتن هەوڵەکانیان بە هێرشە یەک لە دوای یەکەکانیان چڕکردەوە تا لە خولەکی 27ی گێمی یەکەم (سەردین هێمن) توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات.
ئەمە و بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە یاریزانانی دهۆک پاڵپشت بە هاندەر و یاریگەیان هەوڵەکانیان بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجام بوو تا لە خولەکی 35 بەو ئامانجەیان گەیشتن و گێمی یەکەم بۆ هەر لایەک بە گۆڵێک کۆتایی هات.
گێمی دووەم، گێمی ڕاهێنەران بوو لەگەڵ گۆڕانکارییەکان لە شێوازی یاریکردنیان پێشمەرگەکان توانیان کۆنترۆڵی تۆپی یاریگە بگرنە دەست و لە خولەکی 58 (بەهێز جەمیل) سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی تیمی پێشمەرگە.
لەگەڵ ئەوەی دهۆکی خاوەن یاریگە لە خولەکی 69 ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە بەڵام کۆڵنەدانی تازەپێگەیشتووە پێشمەرگەکان بۆ ئەنجامێ بوو تا لە خولەکی 76 و بە لێدانی پەناڵتی (ڕائید مەجید) توانی سێیەم گۆڵی تیمەکەی تۆمار بکات و لە کۆتاییش کوڕانی پێشمەرگە بە ئەنجامی 2-3 گۆڵ بردنەوەیان بەدەست هێنا و بە سێ خاڵی گرنگ گەڕانەوە شاری
سلێمانیسلێمانی.
[1]