یەکێتیی کاراتێی
سلێمانیسلێمانی بە بەشداری 14 یانەی سنوورەکەی پاڵەوانییەتیی کاراتێی یانەکانی ئەنجام دا.
لەو پاڵەوانێتییەدا کە ڕۆژی هەینی
07-02-202507-02-2025 و لەنێو هۆڵی
یانەی وەرزشی سلێمانییانەی وەرزشی سلێمانی بەڕێوەچوو تێیدا و دوای کێبڕکێکان لەسەر هەردوو ئاستەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان بۆ یارییەکانی کاتا و کۆمێتە، دواجار، کوڕان و کچانی پێشمەرگە لەسەر هەردوو ئاست و جۆری یارییەکانیان توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن و نازناوەکانیان بۆ یانەکان جێنەهێشت.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان (توانا سەعید) کارگێڕی تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان لەم وەرزەی چالاکییەکان لە ساڵی
2025 دا بەشداری دوو پاڵەوانییەتیی کردووە کە یەکەمیان لە شاری تارانی پایتەختی ئێرانەوە توانیمان چەندین ئەنجام و دەستکەوت بەدەست بهێنین و هەروەک لە دووەم چالاکیمان دا و لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لەنێو 14 یانەدا نازناوەکانمان گەڕاندەوە بۆ یانەی پێشمەرگە.
توانا ئەوەشی وت، کە بۆ یاری کاتا لە هەردوو ئاستی کوڕان و کچاندا، پێشمەرگە یەکەم و سلێمانی و دووەم و دووکان و سەرچنار سێیەم بوون.
هەروەک لە یاری کۆمێتە پێشمەرگەکان یەکەم و بابان دووەم و یانەکانی
ڕانیەڕانیە و
بازیانبازیان سێیەم بوون.
[1]