لە پەیجی فەرمی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق ئەنجامە کاریگەر و یەکەمییەکانی تیمە جیاوازەکانی یانەکان بووە جێگەی بایەخ و وەک دەستکەوت و ئەنجامی وەرزشی ئێراق بۆ ساڵى
2024 باسی لێوەکرا.
لەو ڕاپۆرتە جیاوازەی پەیجی لیژنەی ناوبراودا، ئاماژەی بەوەداوە کە یانەی پێشمەرگە پاڵەوانی یانەکانی عەرەب بووە لە یاری شەتڕەنج دا.
دەقی ڕاپۆرتە هەواڵییەکەی پەیجی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق وەک خۆی
یانەی پێشمەرگە پاڵەوانییەتیی شەترەنجی یانەکانی عەرەبی بەدەستهێنا.
یانەی پێشمەرگە تاجی پاڵەوانی پاڵەوانییەتی یانەکانی شەترەنجی عەرەبی لەسەر نا کە ئەو پاڵەوانێتییە لە شاری سەلالەی سەڵتەنەی عومان بەڕێوەچوو، ئەوەش دوای ئەوەی توانی پێنج میدالیا بەدەست بهێنێت، کە چواریان میدالیای زێڕ و یەکێکیان میدالیای برۆنز بوو، شاندی ئەو یانەیەی پێشتر باسمان کرد، لەلایەن جێگری سێیەم بەڕێز (زیاد حەسەن) پێشوازی لێکرا، چونکە ئەم یانەیە توانی دەستکەوتێکی بێوێنە بۆ یارییەکە بەدەست بهێنێت، کە پێش خۆی هیچ یانەیەکی ئێراقی بەو ئامانجەی نەگەیشتووە.
جێگەی باسە پاڵەوانییەتیی شەتڕەنجی یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی لە ڕێکەوتی
04-10-202404-10-2024 تا
09-10-202409-10-2024 و لە شاری سەلالەی سەڵتەنەی عەمان بەڕێوەچوو کە تێیدا و دوای بەشداری دە یانە تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە توانی بە نازناوەکەی شادبێت.
[1]