هەتا ئەوڕۆ لایەکی پیشان نەدایه
لە #کۆیە# و دەورووبەری ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت، زۆربەی ئەندامەکانی لەش و جەستە لە دوو بەش یان دوو لا پێک دێن، وەکوو هەردوو باڵ و قاچ و گوێ و چاو و کونە لووت و سینگ و لاگونی پیاو و لاشوێنی شەرمی ژنان، هەموو ئەو ئەندامانە لای ڕاست و چەپیان هەیە، لە کۆندا پیاو و ژن شەرم بەخۆ بوون بەتایبەت بۆ شوێنە هەستیارەکانی وەکوو خەپشە و چووک و گون و...تاد، ئەگەر ژنێکی ئۆینباز و مەکراوی و فێڵباز شووی بە پیاوێکی گێلۆکە و فەقیرحاڵ بکردایە، لە بەرهەمی ئەو مێردکردنەی چەند منداڵێکیشی هەبووایە، وەکوو مەبەستی ئەوەی لایەکی خەپشەی تا ئەمڕۆش بەو پیاوە گەمژەیە نیشان نەداوە کوردەواری دەیووت: هەتا ئەوڕۆ لایەکی پیشان نەدایه. [1]