گۆزە و دێزە نەبێ هەموو شتێ بە لێدان چاک دەبێ
گۆزە و دێزە نەبێت، هەموو شتێک بە لێدان چاک دەبێت
گۆزە و گۆسکە کەلوپەلی گواستنەوەی ئاو و ئاو تێدا هەڵگرتنن لە قوڕی شێلدراو و سوورەوەکراو درووستکراون بە پیاکێشان دەشکێن، دێزە: کەرێکە ڕەنگی مووەکانی لەنێوان بۆر و ڕەش، جگە لە ڕەنگەکەی خەسڵەتی چەمۆشی و نەهاتنە ژێرباریشی دراوەتە پاڵ، ئەگەر ئەو کەرە بغەزرێت بە هەرچی کوتەک و نەقیزە هەیە لێی بدرێت نایەتە ژێربار، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و هاوشێوەی شەق دەزانێ، کوتەک دەزانێ، نەقیزە دەزانێت قۆناغ لە کوێیە؟ لێرەش وەکوو گوزراشتکردن لەوەی کە لێدان دەرمانە بۆ هەموو شتێک جگە لە گۆزە و دێزە بۆیە وتراوە: گۆزە و دێزە نەبێ هەموو شتێ بە لێدان چاک دەبێ.
[1]
ئەگەر وشەکەش (دیزە) بێت ئەوا هەمان واتای گۆزەی هەیە.
دیزە: فەرهەنگی خاڵ
دەفرێکی گلێنی خڕی سوورەوەکراوە.
دیزە و گۆزە نەبێ، هەموو شتێک بەلێدانێ چاردەبێدیزە و گۆزە نەبێ، هەموو شتێک بەلێدانێ چاردەبێ [1]