لۆ نایەی بەرم بە سەپانی بدورییەوه
تەبارەی گەنم و جۆ و دەغلودان بەر لەوەی ئامێری (دەڕاسە) پەیدا ببێت، بە دەست دروێنەی دەکرا و ئەو کەسەی کە دروێنەکەی دەکرد پێی دەوترا: سەپان، کە بەرانبەر دروێنە و کوتان و شەنەباکردن و هەڵگرتنەوەی دانەوێڵە بۆ دە تەنەکە گەنم تەنەکەیەک بۆ سەپانەکە دەبێت یان بە شەش یەک و پێنج یەک و بەو شێوەیە بووە.
بەر: بەرزەهاری مرۆڤ سەر میزڵدان و شوێنی شەرمی ژن و پیاو تووک و مووەکی زۆر و چڕی لێیە پێی دەوترێت: بەر.
لە سنووری #هەولێر# و #کۆیە# ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ ئەو مێردمنداڵەی کە بە منداڵ دێتەبەرچاو و پێی دەوترێت تۆ منداڵی ئەویش بەو ئیدیۆمە وەڵام دەداتەوە کە گوایە ئەو گەورەبووە و بووە بە پیاو بۆیە دەڵێت: لۆ نایەی بەرم بە سەپانی بدورییەوه.[1]