پەرتووکی سوڵتان #سەڵاحەدینی ئەیوبی# و پرسی کوردبوون بڵاوکرایەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە #11-01-2025#، لە #دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان# لە شاری #سلێمانی#، بە ئامادەبوونی د. #موحسین ئەدیب#، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەرى سلێمانی و ژمارەیەک لە نووسەران، مەراسیمی ناساندنی پەرتووکی (سوڵتان سەڵاحەدینی ئەیوبی و پرسی کوردبوون) بەڕێوەچوو.
ئەو پەرتووکە لە نووسینی نووسەر و ڕۆشنبیر دکتۆر مەجید ساڵحە و نووسەر سەردار عەبدوڵڵا خوێندنەوەی بۆ کرد، دواتریش ئامادەبووان گفتوگۆیان لەسەر پەرتووکەکە کرد. [1]