پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە #05-01-2025#، بە ئامادەبوونی د.#هەڤاڵ ئەبوبەکر# پارێزگاری #سلێمانی# و د.#موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و #نیاز نووری مەلامەحمود# نەقیبی هونەرمەندانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان، چواردەیەمین پێشانگای شێوەکارانی سلێمانی کرایەوە.
لەم پێشانگایەدا کە لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندان ڕێکیان خستووە، 80 هونەرمەند بەشدارییان کردووە کە تابلۆی هەریەکەیان باسی بوارێکی ژیان دەکات.
د.موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی پێشانگاکە و هونەرمەندانی بەشدار بوو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.[1]