ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە
ڕۆژی شەممە
15-02-202515-02-2025 لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەیەکی سیاسییەوە بەڕێز ئەیاد عەللاوی هەندێک قسەی لەبارەی کردنەوەی لقی حزبی بەعس لە کوردستان خستووەتەڕوو،
لێرەدا جەخت دەکەینەوە دەرگەی کوردستان و هەولێر کراوەیە بۆ هەموو هاووڵاتییەکی ئێراقی کە بەئازادییەوە تێدا بژیێت، بەڵام ئەوەی بەڕێز ئەیاد عەلاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حزبی بەعس لە کوردستان باسی کردووە دوورە لە ڕاستی و لە هەمانکاتیشدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن کە بۆ ئەم قسانەی کردووە کە ڕاست نین.
بارەگای بارزانیبارەگای بارزانی