بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
دیمەنی ئازاردانی جووتیارانی کورد و ڕەفتاری نابەجێی ڕێگریکردن لە جووتیارانی کورد کە بچنەوە سەر زەوییەکانیان، دیمەنی ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەدەی پێشوو بەبیر دەهێنێتەوە. ئەمە ڕەفتارێکی شۆڤینیانە و بێویژدانانە و تاوانە لەدژی جووتیارە بێتاوانەکانی کورد لە پارێزگای #کەرکووک# دەکرێت کە تەنیا تاوانیان ئەوەیە کوردن و خاوەنی ڕەسەنی زەوییەکانیانن.
لێرەدا داوا لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکەم ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو زوڵمە بکرێت و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بکرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن. دەستخۆشیش لەو کوردە قارەمانانە دەکەم کە لەبەرانبەر ئەو ستەم و دەستدرێژییە خۆڕاگر بوونە و با باش بزانن کە ئەوان تەنیا و بێ پشت و پەنا نین و بە هەموو هێزێک پشتیوانی لە خۆڕاگری و ماف و داواکانیان دەکەین. [1]
مسعود بارزانی
17ی شوباتی 2025
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!